هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێکدادان شارۆچکەی مەنبیجی سوریا دەلەرزێنێ دوای ئەوەی داعش دوامۆڵەت پشتگوێدەخات

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشەڕهاتن لە شارۆچکەی مەنبیجی سوری ئەم کۆتایی هەفتەیە و درێژەیاندا بە بەرگریکردن لەم مۆڵگەیەیان و ئەو دوامۆڵەتەیان پشتگوێخست کە بۆیان دانرابوو لە شارۆچکەکە دەربچن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە لانیکەم پێنج شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و 18 چەکداری داعش و هەشت مەدەنی کوژراون لە شەڕەکانی رۆژی یەکشەممەدا (24 تەمموز).

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگێك لەمەوبەرەوە چوونەتە ناو شارۆچکەکەوە بەڵام بە دژەهێرش لەلایەن داعشەوە رێگایان لێگیراوە.

رۆژی شەممە (23 تەمموز) چەکدارانی داعش دوامۆڵەتێکی 48 کاتژمێرییان پشتگوێخست بۆ دەرچوون لە شارۆچکەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیجەوە راگەیاندرابوو کە بەشێکی سەرەکیە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات.

فەرماندەیەکی ئەنجومەنەکە وتی: "مۆڵەتە 48 کاتژمێریەکە کۆتاییهات و هیچ هەلێکی تری وەك ئەمە نابێت بۆ داعش."

وتی داعش "وەڵامی نەبوو" بۆ ئەم پێشنیارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و لەجیاتی ئەوە "هێرشیان کردەسەر بنکەکانمان."

فەرماندەکە بەڵێنی دا کە هێزەکانیان "هێرشەکان چڕتردەکەنەوە لەسەر ئەو مۆڵگانەیان کە ماونەتەوە".

وتەبێژی ئەنجومەنەکە، شیرفان دەروێش، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ئینتەرنێت جەختی لەسەرئەوە کرد کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مەنبیج "تا لەتوانایاندا بێت پابەندی ئەوە دەبن رێڕەوێکی سەلامەت بکەنەوە بۆ هەر مەدەنییەك دەیەوێت لە دڕندەیی داعش هەڵبێت".

تائێستا هەزاران مەدەنی لە مەنبیج هەڵهاتوون کە بەشێکە لە پارێزگای حەلەب لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500