شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشێکی گەورەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاند بۆ سەر بنکەکەیان لە نزیك سنوری ئەردەن شەممە (8 نیسان)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند کە هێرشەکەی سەر تەنف گاریسۆن هێرشێکی ئاڵۆز بوو کە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو بەکارهاتبوو، پاشان هێرشی زەمینی و خۆکوژی به هێلهكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن نزیکەی 30 شەڕکەری داعشهوه ئەنجامدرا.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوهڵهكانیان بەرگرییانکرد دژی هێرشەکەی داعش لەڕێی روبەڕووبونەوەی راستەوخۆوه پێشئەوەی ئۆتۆمبیلەکانی دوژمن و ئهو شەڕکەرانه تێکبشکێنرێن كه مابوونهوه، لەلایەن چەند هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانانهوه."
هێزە "پاڵێوراوەکانی" ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە بەشداری شەڕەکەیان کرد جیاوازن لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە یارمەتی سوریا دەدەن لە باکوردا.
بەیاننامەکە رایگەیاند: "لە باشوری سوریا، هێزە پاڵێوراوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تهركیز دهكهنهسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی بیابانی حەمەد لە داعش و زۆر کاریگەر بوون لە روبەڕووبونەوەی مەترسیی داعشدا لە باشوری سوریا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش لەسەرانسەری سنوری سوریا و ئەردەندا."