هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکی خۆکوژی کوشندە لە سنوری سوریا لە ئەستۆدەگرێت

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دوشەممە (15 ئاب) بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئەستۆگرت کە زیاتر لە 30 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای کوشت نزیك بە سنوری تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتەئەستۆ.

بەگوێرەی روانگەی سوریا بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ تەقینەوەکەی شەوی یەکشەممە لەسەر سنوری ئاتمی بووە لەنێوان تورکیا و باکوری سوریا لە پارێزگای ئیدلیب.

روانگەکە رایگەیاند چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە پاسێکدابوون بەرەو تورکیا، دواتر بڕیاربوو لەوێوە بەرەو عەزازی قەڵای ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای حەلەبی سوریا بگەڕێنەوە.

روانگەکە رایگەیاند هێرشەکە 32 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی کوشت لەکاتێکدا دەچونە نێو تورکیاوە، بە ئاماژەکردن بەوەی ژمارەی قوربانیان دەکرێت بەرزببێتەوە چونکە چەکدارەکانی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

داعش ماوەی چەند مانگێکە هەوڵدەدات لە ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای حەلەب پێشڕەویی بکات، بەتایبەت لە شارۆچکەی عەزاز و مەراعەی نزیكی.

بە هێرشێکی گەورە لە ئایاردا، داعش گەمارۆی مەراعەی دا، بەڵام هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دوای مانگێك و دوای بەدەستگەیشتنی زەخیرەی سەربازیی لە هاوپەیمانانەوە، بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500