هه‌واڵه‌كانی عێراق

13 ئەندامی داعش کوژران لە موسڵ

فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوارشەممە (5 ئازار) چەند بنکەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان بۆردومانکرد لە رۆژئاوای موسڵ کە بووە هۆی کوژرانی 13 چەکداری داعش، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی عێراق رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، بە دیارونای وت: "بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی، فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان چەند هێرشێکی ئاسمانیی راستەوخۆیان ئەنجامدا بۆ سەر ناوچەکانی تەمموز و رەفاعی و نەجار."

یاره‌ڵا وتی هێرشە ئاسمانیەکان لانیکەم 13 چەکداری داعشیان کوشتووە، لەنێویاندا چەند شەڕکەرێکی بیانی.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە رایگەیاند کە هێزە ئاسمانیەکانی عێراق "سەدان هەزار نامیلکەیان خستۆتە خوارەوە... رێنمایی و داواکارییان بۆ هاوڵاتیان تێدایە" لە رۆژئاوای موسڵ و ناوچەکانی تری ژێردەستی داعش.

فەرماندەییەکە لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند كه‌ لە رێنماییەکاندا هاتووە کە هاوڵاتیان "لە ماڵەوە بمێننەوە و لە شوێنە دیارەکانی داعش دوورکەونەوە وەك بارەگا، خاڵی پشکنین، شوێنی تۆپهاویشتن و سەربازگەکان، چونکە دەبنە ئامانجی فڕۆکەکانمان."

راشیگەیاند: "بۆردومانی ئاسمانی چەتەکانی داعش دەکاتە ئامانج نەك هاوڵاتیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500