زیاتر له 800 كارمه‌ندی ته‌ندروستی مردوون له "كرده‌كانی تاوانی جه‌نگ"دا له سوریا له ساڵی 2011 ه‌وه، گروپێك له لێكۆڵه‌ران وتیان رۆژی چوارشه‌ممه (15 ئازار).
به‌گوێره‌ی شیكارییه‌ك كه له گۆڤاری پزیشكیی 'زه لانسێت'دا بڵاوبۆته‌وه و له‌لایه‌ن شاره‌زایانی زانكۆكانی به‌یروت و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكیی سوری-ئه‌مریكی و به‌رنامه‌كانی فره-كۆمه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه، 782 كارمه‌ندی ته‌ندروستی كوژراون له ئازاری ساڵی 2011 ه‌وه تا مانگی ئه‌یلولی پار، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی پزیشكانی مافی مرۆرڤ، كه گروپێكی قازانجنهویستە، له‌م ژماره‌یه 247 پزیشك، 176 په‌رستیار و 146 فریاگوزاریان تێدابوو.
ئه‌وانه‌ی تریش بریتیبوون له دەرمانساز و خوێندكاری پزیشكی و كارمه‌ندی ئه‌مبولانس و پزیشكی ئاژه‌ڵان كه بۆ لیسته‌كه زیادكراون چونكه لەکاتی چارەسەرکردنی خەڵکدا کوژراون.
به‌پێی راپۆرته‌كه 426 كوژراویان بەهۆی بۆردومان و بۆمبارانكردنی نه‌خۆشخانه و كلینیكهكانەوە بووە. ته‌قه‌كردنیش له پیشه‌گه‌رانی پزیشكی بووه‌ته‌هۆی كوشتنی 180 كه‌س و ئه‌شكه‌نجه بووته‌هۆی مردنی 101 كه‌س و لەسێدارەدانیش 61 كه‌س.
له ئه‌یلولی 2016 ه‌وه لانیكه‌م 32 كه‌سی تر ژیانیان له‌ده‌ستداوه، "كه كۆی ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی كه له كرده‌ی تاوانی جه‌نگدا كوژراون له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ناكۆكیه‌كاندا به‌رزده‌كاته‌وه بۆ 814 كه‌س،" توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ده‌شێت ئه‌م ژماره‌یه هێشتا نزمیش خه‌مڵێندرابێت.
نزیكه‌ی 15,000 پزیشكیش له وڵاته‌كه هه‌ڵهاتوون.