تورکیا هۆشداریدەدات کە وتوێژی سوریا لەمەترسیدایە بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستەوە

تورکیا چوارشەممە (4 کانونی دووەم) هۆشداریدا کە وتوێژی پلانبۆدانراوی پرۆسەی ئاشتی لە سوریا بە پاڵپشتی روسیا لە مەترسیدایە، و داوای لە رژێمی سوریا کرد کە پێشێلکاریەکانی سەر ئاگربەستەکە رابگرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود داودئۆغلۆ، رایگەیاند کە ئەگەر ئاگربەستەکە بەڕێكوپێکی بەڕێوەبچێت، وتوێژەی ئاشتیانە لە 23 ئەم مانگە دەستپێدەکات لە ئاستانەی پایتەختی کازاغستان.

داودئۆغلۆ بە ئاژانسی ئەنادۆڵی دەوڵەتی تورکیای وت: "ئەگەر پێشێلکاریەکان نەوەستێنین، پرۆژەی ئاستانە لەوانەیە پوچەڵبێتەوە."

وتیشی: "کاتێك سەیردەکەین کە کێ ئەو پێشێلکاریانە ئەنجامدەدات، ئەوا حیزبوڵڵا" و میلیشیا هاوپەیمانەکانیەتی لەگەڵ رژێم.

رێکەوتنەکە ئاگربەستێکی بەخۆوەبینی کە کۆتایی کانونی یەکەم دەستیپێکرد و "هێزە سەرەکیە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن" رێککەوتنێکیان ئیمزاکرد بۆ ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستپێکردنی وتوێژی ئاشتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500