زیاتر لە 68,000 کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە لەوەتەی هێزەکانی عێراق دەستیانکردووە بە هێرشێکی گەورە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لهناو موسڵ و دەوروبەریدا مانگی رابردوو، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (22 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
ئەم رێژەیە بەشێوەیەکی خێرای زیادیکرد لە هەفتەی رابردووەوە چونکە هێزەکان دهستیانكرده شهڕ لە قوڵایی شاردا کە رێژەی دانیشتوانی زۆرە، بەڵام هێشتا کەمترە لە پێشبینیەکانی پێش هێرشەکە.
نوسینگەی هەماهەنگی کاروبارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا وتی: "68,000 کەس لەم دواییەدا ئاوارە بوون و پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە."
نوسینگەکە رایگەیاند کە هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو هێرشەی کە لە 17 تشرینی یەکەم دەستیپێکرد تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و هەر پۆلێکی جیاواز لە خەڵکی مەدەنی پێداویستی جیاوازیان دەوێت.
هەروەها وتی: "پێداویستیهكوی زۆر ههیه به كۆمهك و خێرخوازی لە نێو خێزانە ئاوارەکاندا لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان، ههروهها لهلایهن دانیشتوانی بێهێزی شوێنە رزگاركراوهكان و ئەو خەڵکەی له شهڕه قورسهكانی ناو شاری موسڵ رادەکەن."
وتەبێژی رێکخراوی ئەنجومەنی نەرویجی بۆ ئاوارەکان، بێکی بەکر عەبدوڵا، وتی: "لە کاتێکدا موسڵ لە ژێر هێرشێکی بەردەوام و قورسدایە، لە ئێستادا هیچ رێگەیەکی سەلامەت نیە بۆ هاتنەدەر لە شارەکە."
عەبدوڵا وتی: "مەدەنیەکان روبەڕوی بڕیارێکی زۆر سەخت بوونەوە ئاخۆ لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە کە گیریانخواردووە لە ناوچەی شەڕدا یان ژیانیان بخەنە مەترسیهوه بە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگایەك بۆ هاتنەدەر لە شارەکە."
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، بە رۆژنامەنوسانی وت دوای کۆبوونەوەیەك لە بوداپێست کە ئەو ژمارە خەڵکەی ئاوارە بوون لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەوە "کەمترە لەوەی پێشبینیمان دەکرد -- دەبێت بتوانین بە ئاسانی خەمی ئەم ژمارە کەمە بخۆین".
نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتادا پێشبینیکردبوو کە 200,000 کەس ئاوارە ببن لە چەند هەفتەی یەکەمی هێرشەکەدا.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆربەی ئاوارەکان لە کەمپەکان نیشتەجێکراون، کە تواناکانیان رۆژانە زیاد دەکرێت و وادانراوە کە ژمارەی ئاوارەکان بگاتە نیو ملیۆن لە ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمدا.