هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 100,000 خێوە دابیندەکات بۆ ئاوارەکانی موسڵ

حکومەتی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، هەزاران خێوەی بۆ ئاوارەکانی موسڵ دابینکردووە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، محەمەد جاف، سێشەممە (3 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

لەراگەیەندراوێکدا جاف وتی کە 100,000 خێوەکە شوێنی حەوانەوەی کاتی دابیندەکەن "تا دوای شەڕەکان و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ ماڵەکانیان."

هەروەها وتی کە خێوەکان کەلوپەلی پێویستان لەگەڵدایە بۆ ئاسودەیی ئاوارەکان، و رایگەیاند کە ژمارەی ئاوارەکانی گوند و شارۆچکەکانی دەورەبەری موسڵ گەیشتووەتە 21,000 کەس.

جاف وتی: "ئێمە بەجددی کاردەکەین بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئاوارەکان."

لە شارۆچکەی گۆجەلی، لە بەرەی هێڵی رۆژهەڵات، ژمارەیەکی زیاتر لە رێژەی ئاسایی خەڵکی مەدەنی دەبینران کە بەرەو شوێنە ئارامەکان دەهاتن بەچەند کەلوپەلێکی کەم یان بەبێ هیچ شتێك، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە رایگەیاند.

راوێژکاری میدیایی بۆ رێکخراوی ئەنجومەنی نەرویجی بۆ ئاوارەکان، یەکێك لە رێکخراوە هەرە چالاکەکانی بواری کۆمەکی مرۆیی لە عێراق، ئەلهید سترۆم، وتی: "هەندێك لەمنداڵان کە گەیشتن پێپەتی بوون، و خواردن و ئاوی تەواویان پێنەبوو."

ستۆرم وتی: "ئەو خەڵکانەی دێنە دەرەوە، وەك ئەوانەی لە دوو هەفتەی رابردوو هاتوون، هێشتان چیرۆکی مەترسیداری هەڵاتن باسدەکەن."

هەندێك مەدەنی گۆگجەلی و هەندێك سەماحی رۆژهەڵاتی موسڵیان بەجێدەهێشت و چیرۆکی دڕندەیی داعشیان دەگێڕایەوە.

راید عەلی تەمەن 40 ساڵ کە ماڵەکەی لە گوندی بازوایە جێهێشتبوو وتی: "ئێمە لە جیهانی مردووانەوە دێینەوە بۆ جیهانی زیندووەکان."

پیاوێکی تری 45 ساڵان کە خۆی بە فەریس ناساند وتی: "دوو ساڵی تەمەنم لەژێر دەستی داعش لەدەستچوو."

هەروەها وتی: "خێزانەکەم نارد بۆ هەولێر بە سەلامەتی دوو ساڵ لەمەوبەر بەڵام من لای خانوەکەم مامەوە لە بازوایە... دواجار من ئەمڕۆ هاتمە دەرەوە. من دوبارە خێزانەکەم دەبینمەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500