هێزەکانی عێراق "پێشڕەوی دەکەن خێراتر لەوەی چاوەڕواندەکرا" لە هێرشێکی گەورەدا بۆ گرتنەوەی موسڵ لەدەستی ئەندامانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وتی پێنجشەممە (20 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
عەبادی لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە کۆبونەوەیەکی نێودەوڵەتی کە لەلایەن فەڕەنسا و عێراقەوە رێکخرابوو سەبارەت بە داهاتوی موسڵ دوای دەستپێکردنی هێرشەکە ئەم هەفتەیە وتی: "ئێمە پێشڕەویدەکەین خێراتر لەوەی پێشبینیماندەکرد و پلانمان بۆدانابوو."
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە لە شەڕەکانی پێنجشەممە، چوارەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ، هێزەکانی عێراق چەند بەشێکی شارۆچکەی بەعشیقەیان ئازادکرد لەگەڵ گوندەکانی رەوان، سەیداوا، مەکوک، خەباتە، مەناویر، سەڵاحیە، خالیدیە و خۆنایسەت لە قەراغی موسڵ.
وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان سەرکەوتنێکی تریان بەدەستهێناوە بە پێکانی گردبوونەوەکانی داعش و کوشتنی چەندین ئەندامی گروپەکە لە بەرەی باکوری خازر."
رەسوڵ رایگەیاند: "ئێستا کاردەکەین بۆ درێژدان بە پێشڕەویەکانی هێزەکانمان بەهەمان خێرایی و بەسودوەرگرتن لە تێکشکانی داعش."
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند جەنەڕاڵێکی ئەمریکی چوارشەممە وتی کە سەرکردەکانی داعش لە موسڵ رایانکردووە.
لیوا گرەی ڤۆلێسکی، کە سەرکردایەتی بەشێکی هێزی زەمینی هاوپەیمانی دەکات دژی داعش، پێشبینیکرد کە جەنگاوەرە بیانیەکان گروپێکی جیهادی گەورە پێكبهێنن و لەشارەکەدا بمێننەوە چونکە هیچ شوێنێکی تریان نیە کە رویتێبکەن.
ڤۆڵێسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە بەغداوە وتی: "بە داعش دەڵێین کە سەرکردەکانیان وازیان لێدەهێنن. ئێمە جوڵەیەکمان بینیوە بۆ دەرەوەی موسڵ."
هەروەها وتی کە عێراقیەکان هەموو ئەوانە دەپشکنن کە موسڵ بەجێدێڵن و هەوڵی جەنگاوەرە بیانیەکان بۆ خۆتێکەڵکردن لەگەڵ کۆچی چاوەڕوانکراوی ئاوارەکان شکستدەهێنێت.
ڤۆلێسکی وتی: "بۆ ئەوان سەختە کە خۆیان لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە تێکەڵبکەن بەپێی ژمارە و جیاوازی جۆری جەنگاوەرە بیانیەکان کەلەوێدا هەن."
هەروەها رایگەیاند کە "پێشبینیدەکەین کە بیانیەکان ئەوانەن دەبن کە (دەمێننەوە و شەڕدەکەن) چونکە هیچ جێگەیەکی تریان نیە کەبۆی بڕۆن."