هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەکەی سەر سنوری سوریاو تورکیای داعش 29 کەس دەکوژێت

لانیکەم 29 جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژران و 20 کەسی تریش بریندار بوون لە تەقینەوەیەکدا لەسەر سنوری تورکیا رۆژی پێنجشەممە (6 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە دیارنیە تەقینەوەکە چۆن ئنجامدراوە لە ناوچەی ئەتمێی سەر سنوری تورکیا و پارێزگای ئیدبیلی باکوری سوریا.

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە گرتەئەستۆ و رایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندۆتەوە کاتێك کە جەنگاوەرەکانی ئۆپۆزسیۆن دەپەرینەوە بۆ سوریا.

ئاژانسی هەواڵی تورکی، ئەنادۆڵ، رایگەیاند کە تەقینەوە کوشندەکە لە کاتی "جێگۆرکێی پاسەوانەکانی" جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەناوچەکەدا رویداوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500