هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پشکنینی ئۆپۆزسیۆندا تەقیەوە

لانیکەم 17 کەس کوژران لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە خاڵێکی پشکنینی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای حەلەبی باکوری سوریا سێشەممە (13 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، لەکاتێکدا هەندێك ئاژانسی تر باسیان لە ژمارەیەکی بەرزترکرد.

تەقینەوەکە نزیکی شارۆچکەی عەزاز بوو کە نزیکەی لە سنوری تورکیاوە، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ وتی و رایگەیاند کە 14 کەس لە کوژراوەکان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بوون.

رون نەبوو ئاخۆ کوژراوەکانی تر مەدەنی بوون یان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن.

بەوتەی روانگەکە هێرشەکە دەیانیشی بریندارکرد و وتیشی ژمارەی قوربانیەکان زیاتر بەرزببێتەوە بەهۆی بوونی ژمارەیەك خەڵك بە برینی سەختەوە.

خاڵی پشکنینەکە، کە لەسەر رێگای چواڕیانی باب سەلامە، لەلایەن بەرەی شامەوە دەبرابەڕێوە کە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنە و لە پارێزگای حەلەب چالاکە.

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەبەردەوامی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی بە تەقینەوە کردۆتە ئامانج، لەوانە هێرشیك کە 6 تشرینی یەکەم لە خاڵێکی پەڕینەوەی سنوری لە پارێزگای ئیدلیبی دراوسێ کە 29 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500