هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان جوبە لە خۆرئاوای ئەنبار ئازاد دەکەن

هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانیی خێڵەکان شارۆچکەی جوبەی نزیك گوندی قەتنیەیان لە پارێزگای ئەنبار ئازادکرد لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی هەینی (23 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای راگەیاند :"لە بەیانیی هەینییدا هێزەکانی عێراق چوونە ناو جوبە، نزیكی گوندی قەتنییە، 40 کیلۆمەتر خۆرئاوای هیت، ئاڵای عێراقیان لە منارەی دێرینی شارەکە هەڵکرد."

رەسوڵ وتی :"لاشەی ئەندامانی داعش بەسەر شەقامەکاندا بڵاوبووبوونەوە دوای ئەوەی زیانێکی زۆریان پێگەیشت لەکاتی ئەو ئۆپەراسیۆنە کتوپڕەدا."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە بە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و چەکدارە خێڵەکییەکان پشتگیریی دەکرا، بە ئاماژەکردن بەوەی پاشماوەی چەکدارانی داعش بەرەو ناوچەی بیابانی قائیم لە پارێزگاکە هەڵاتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500