هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکان پێگەکانی داعش لە سەڵاحەدین و رەمادی دەکەنە ئامانج

هێرشێکی ئاسمانیی عێراق هەشت چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت لە پارێزگای سەڵاحەدین، ناوچەی شێخ عەلی، وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی پێنجشەممە (11 ئاب) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "لە هێرشە ئاسمانیەکەدا هەشت تیرۆرست کوژران، هەندێکی دیکە برینداربوون و ئۆتۆمبیلێك تێکشکێنرا."

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی رۆژی پێنجشەممە وتی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان دوو چەکداری داعشیان کوشتووە و حەشارگەیەکی چەك و زەخیرەی سەربازیشییان تێکشکاندووە.

مەحەلاوی بە دیارونای وت: "حەشارگەیەکی گەورەی چەك تێکشکێنرا و دوو چەکداری داعش کوژران لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و هێزەکانی عێراقەوە ئەنجامدران لە باکور و خۆرهەڵاتی رەمادی."

وتی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی حەشارگەیەکی چەك و جبەخانەی سەربازیی داعشیان لە جەرایشی باکوری رەمادی کردە ئامانج و بەتەواوی تێکیانشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500