حەشارگەیەك کە 88 بۆمبی دەستکردی تێدابوو دۆزرایەوە و بەتەواوی تێکشکێنرا لە کەرمە له رۆژهەڵاتی فەلوجە، وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سوپا دەستیگرت بەسەر حەشارگەیەکی چەك و تەقەمەنی رێكخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا لە ئەلبو خەنفار لە کەرمە."
راشیگەیاند: "حەشارگەکە بۆمبی دەستکرد و چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدابوو کە بەسەلامەتی لەو شوێنە لەنێوبران لەلایەن یەکە ئەندازیاریەکانی سوپای عێراقەوە."
بەیاننامەکە رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین لەناوچەکانی دەوروبەر لهپێشڕهویدان، سوپاس بۆ هاوکاریی دانیشتوانی ناوچهكه."