هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کارگەکانی داعش لە ئەنبار خاپور دەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (25 تەمموز) رایگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە پارێزگای ئەنبار.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "بەپشتبەستن بە زانیاریەکانی هێزەکانی عێراق و بەڕێوبەرێتی گشتی هەواڵگریی و ئاسایش، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بەرەبەیانی دووشەممە چەند هێرشێکیان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی داعش ئەنجامدا لە دورگەی خالدیە و قائیم لە رۆهەڵات و رۆژئاوای رەمادی لە پارێزگای ئەنبار."

ناوبراو وتی هێرشەکان دوو کارگەی داعشیان خاپور کرد کە یەکێکیان بۆ دروستکردنی بۆمب و ئەویتریان بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل بەکاردەهێنران. وتیشی "بەلایەنی کەمەوە 30 تیرۆریست کوژراون" لە هێرشەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500