هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنجەم بنکەی سەربازی رادەستی سوپای عێراق دەکات

خالید تائی

بۆنەی دەستاودەستکردنی بنکەی ئاسمانی حەبانییە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سوپای عێراق له‌ 4 نیسان. [خاوەنی وێنە: شانەی تاکتیکی]

بۆنەی دەستاودەستکردنی بنکەی ئاسمانی حەبانییە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سوپای عێراق له‌ 4 نیسان. [خاوەنی وێنە: شانەی تاکتیکی]

وتەبێژی هاوپەیمانان شەممە (4 نیسان) وتی سوپای عێراق فەرماندەیی بنکەی ئاسمانی حەبانییەی لە پارێزگای ئەنبار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرت.

بنکەی حەبانییە، 80 کیلۆمەتر دوورە لە رۆژئاوای بەغدا و پێنجەم بنکەی سەربازییە لە 17 ئازاره‌وە رادەستی عێراق کراوەتەوە، دوای بنکەکانی قائیم و کەی وان و گەیارە، جگە لە کۆشکی کۆماری لە باکوری شاری موسڵ.

رادەستکردنی ئەو شوێنانە بەشێکە لە هەوڵی هاوپەیمانان بۆ پتەوکردنی توانا و سەربەخۆیی هێزەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنییەت و ئارامی.

عەقید مایلس کاگینس، وتەبێژی هێزە ئەرکدارە هاوبەشەکانی ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنه‌ڕه‌تی، شەممە رایگەیاند كه‌ هاوپەیمانان بنکەیەك لە ناوەندی عیراق جێدەهێڵن.

سەربازانی عێراق لە ئەرکێکی چاودێری ئاسمانیدا لەسەر بیابانی ئەنبار دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش له‌ 23 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لە ئەرکێکی چاودێری ئاسمانیدا لەسەر بیابانی ئەنبار دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش له‌ 23 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لە تویتێكدا وتی كه‌ "دوای چەندین مانگ پلاندانان"، لانیکەم 500 لە هێزەکان بنکەی ئاسمانی تەقەدوم (حەبانییە)یان چۆڵكرد، ئامێر و دەزگاکانایان بۆ حکومەتی عێراق جێهێشت کە نرخیان 3.5 ملیۆن دۆلارە.

وتی وەزارەتی بەرگری عێراق "بە بەهێزی ده‌مێنێته‌وه‌ دژ بە داعش لە پارێزگای ئەنبار".

لیوای خانەنشین، جەلیل خەڵەف شوه‌یلی کە شارەزای بواری سەربازییە، بە دیارونای وت رادەستکردنی بنکەی ئاسمانی حەبانییە "هەنگاوێکی گرنگە و نیشانەی ئەوەیە هێزەکان پێشکەوتیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ره‌و ئامادەباشی".

وتی: "راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاربوون لە پتەوکردن و گەشەپێدانی شارەزایی هێزەکانمان و هەموو بوارەکانی دیکەی راهێنانی چڕوپڕ لە چەند ساڵی رابردوودا."

شوه‌یلی وتی: "راهێنان شارەزایی هێزەکانمانی لە چەندین لایەنەوە گەشە پێداوە، وەك پشتیوانی ئاسمانی و شەڕی ناوشار و ئازادکردنی رفێندراوان و ئەنجامدانی دابەزین لە ئاسمانەوە بۆسەر ئامانجە تیرۆریستییەکان، جگە لە راهێنانی تەکنیکی."

وتیشی ئه‌وانه‌ ئه‌نجامدران له‌شێوه‌ی "چەندین کۆرسی یەك لە دوای یەك بۆ هەموو سوپا و فەوجەکانی پۆلیس" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "جگە لە راهێنان، [هاوپەیمانان] چەك و تەکنەلۆژیای سەربازیشیان پێدان".

متمانە بە هێزی ئاسمانی عێراق

شوه‌یلی وتی متمانەی هەیە بە توانای فڕۆکەوانە عێراقییەکان لە ئەنجامدانی شەڕ و ئەرکەکانی چاودێری کە پێویستن دوای ئەوەی بنکەی حەبانییەیان رادەستکرایەوە.

وتیشی: "ئەمڕۆ ئێمە فڕۆکەوانی شارەزا و راهێنراوی چاکمان هەیە لە هێزی ئاسمانی عێراقدا، کە بە سەرکەوتوویی لە هەموو تاقیکرندەوەکاندا دەرچوون و دەتوانن پشتیوانی ئاسمانی گرنگ بۆ یەکە زەمینییەکان دابینبکەن... بەتایبەتی لە بیابانی رۆژئاوا و ناوچە شاخاوییەکاندا."

بەگوێره‌ی وەزارەتی بەرگری عێراق، فەوجەکانی 88 و 85ی هەلیکۆپتەر نێردراون بۆ بنکەی حەبانییە تا پشتیوانی ئاسمانی بۆ هەڵمەتە سەربازییەکان دابی بکەن لە بیابانی ئەنبار.

بنکەکە فەوجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش زیاد دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکی چاودێریکردن.

شوه‌یلی وتی: "ئاستی پێشكه‌وتووی ئامادەباشی مانای ئەوە نییە ئەرکەکە تەوابووە. راستە زۆر کارمان تەواوکردووە بەڵام پێویستیی زیاترمان به‌ راهێنان و پشتیوانی لەلایەن هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانمان و دۆستانمانەوە هێشتا كۆتاییان پێنه‌هاتووه‌."

وتیشی: "گروپە تیرۆریستییەکان شکستی گەورەیان چەشتووە، بەڵام پاشماوەکانیان هێشتا چالاکن و توانای خۆکۆکردنەوەیان هەیە چونکە بەردەوامن لە گەشەدان بە تەکنیك و خۆگونجاندن لەگەڵ هەموو رەوشێكدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500