هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێك دەستپێدەکەن بۆ ئازادکردنی دوورگەی خالیدییە

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار رۆژی پێنجشەممە (21 تەمموز) رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ ئازادکردنی دوورگەی خالیدییە، 20 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی رەمادیی، لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار عەمید هادی کەسار رەزیجی بە دیارونای وت، "دوای ئەوەی هێزی پشتگیریی لە بەغداوە گەیشت، هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە گەمارۆدانی ناوچەکە، کە بە دوا مۆڵگەی داعش دادەنرێت لە بەشی رۆژهەڵاتی ئەنبار."

وتی هێزەکانی عێراق پلانیان وایە کە بەهێواشیی پێشڕەویی بکەن تا خۆیان لە بۆمبی دەستکرد و مینی زەمینیی بپارێزن. وتیشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستیانکردووە بە لێدانی پێگەکانی داعش لە ناوچەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500