هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزارەتی بەرگری: داعش لە موسڵ لە رووخاندایە

رۆژی چوارشەممە (20 تەمموز) وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە لێواری روخاندایە لەکاتێکدا هێزەکانی عێراق ئامادەکاریی دەکەن بۆ دەستپێکی هێرشێك بۆ ئازادکردنی موسڵ.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی، "زانیاریی هەواڵگریی وردمان دەستکەوتووە لەسەر ئەوەی سەرکردە باڵاکانی داعش دەستیان بە گواستنەوەی ئەو ماڵانە کردووە کە لە موسڵ تیایدا نیشتەجێبوون؛ لەگەڵ پێشڕەویی هێزە عێراقییەکاندا رۆیشتوونەتە جێگەی نەزانراو."

راگەیەندراوەکە وتی چەند وێنەیەك لەسەر دیوارو ماڵ و بینا حکومییەکان دەرکەوتوون کە گوزارشت لە بەرهەڵستکاریی دژی داعش دەکەن.

راگەیەندراوەکە وتیشی، "ترسی خەڵك لە داعش شکاوە، پێکدادانی بەردەوامیش لەنێوان خەڵك و هێزی بەناو حسبە (پۆلیسی ئاینیی) هەبووە چونکە هەموو دەستێوەردانێك لە ژیانی تایبەتیی خۆیاندا رەتدەکەنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500