هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا گەمارۆی خستە سەر رۆژهەڵەتی حەلەب

رژێمی سوریا رۆژی یەکشەممە (17 تەمموز) گەمارۆی خستە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەلەب دوای گرتنی دوا ڕێگای گواستنەوە و گەیاندنی ئەوان لە شارەکە، ئەمەش ترسی دروستکردوە لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی.

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت نزیکەی 30,000 هاوڵاتی لە گەڕەکەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب دەژین و ئێستا ترسی ئەوەیان لەسەرە کە روبەروی برسیبون ببنەوە.

بەرپرسی رێکخراوی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، رامی ئەبدولڕەحمان، وتی هێزەکانی رژێم رێگای کاستیلۆیان لە حەلەب کۆنترۆلکرد دوای چەند هەفتە شەری سەخت، ئێستاش گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب بەتەواوەتی گەمارۆدراون. هەروەها ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ راپەڕاندنی کاروبارە مرۆیەکان (OCHA) هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوە.

رێکخراوی OCHA رایگەیاند کە رەوشەکە مەترسیدارە چونکە لە 7 ی ئەم مانگەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان هاوکاری مرۆییان پێنەگەیشتوە.

راپۆرتی رێکخراوەکە دەڵێت: "زۆر گرنگە کە وەڵامی رەوشە دژوارەکان بدەینەوە بە بەردەوام پێشبینیکردن و گەیشتن بەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاریە."

رێکخراوی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریاش رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم لەسەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن 6 هاوڵاتی مەدەنیان کوشتوە کە لە نێویاندا منداڵێك هەیە. لە هەمانکاتدا تۆپبارانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر ناوچەکانی رژێم 6 مەدەنیان کوشتوە و کە دوانیان منداڵن. بەلایەنی کەمەوە 16 چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500