هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 19 پێگەی داعش لەناودەبەن لە عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێشەممە (12 تەمموز) رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە 24 کاتژمێری رابردودا 17 هێرشیان ئەنجامداوە بۆ سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراوی داعش لە باکور و رۆژئاوای عێراق.

وتەبێژی وەزراەتی بەرگری عەمید سەعد مەعان، بە مەوتنی وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان 19 پێگەی داعشیان خاپور کردووە لە 17 هێرشدا کە کرانە سەر ئەو شار و ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق شام (داعش) دان."

ناوبراو وتی:"ئامانجە پێکراوەکان موشەكهاوێژ و کاروانی ئوتومبیلەکانی داعش و گردبوونەوە و شوێن و دوو كارگه‌ی بۆمبدروستکردن بوون."

وتیشی: "هێرشە ئاسمانیەکان زیانی مادی و مرۆیی گەورەیان داوە لە گروپەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500