هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بورجەکانی چاودێری داعش لە شەرگات خاپوردەکەن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند دووشەممە (27 حوزەیران) فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان سێ بورجی چاودێری چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) یان خاپورکردووە لە ناوچەی شەرگات لە باکوری شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدەین.

عەمید سەعد مەعەن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، وتی "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان گورزیان لە سێ بورج وەشاند کە تیرۆریستانی داعش بۆ چاودێریکردن و قەناسە بەکاریان دەهێنا."

وتیشی هێرشە ئاسمانیەکان حەشارگەیەکی چەك و ماڵێکی حەوانەوەی داعشیان بە ئامانجگرتووە و بەتەواوەتی خاپوریان کردوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500