هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق باکوری رەمادی پاکدەکەنەوە لە چەکدارانی داعش

دوو ناوچە لە باکوری رەمادی ئازادکران لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، پۆلیسی عێراق لە رەمادی هەینی (8 تەمموز) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئرزەیج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی، "هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەتەواوی ئەلبو جەدایە و کێڵگەی ئیحسان-یان لە باکوری رەمادی رزگارکردووە."

وتی، "لای باکوری خۆرئاوای رەمادی ئێستا بەتەواوی کۆنترۆلکراوە."

وتی، "سی و یەك تیرۆریستی داعش، کە لەنێویاندا چه‌ند چەکدارێكی بیانی و عەرەب هەن، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500