هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە گەورەکەی حەسەکەی سوریا رادەگەیەنێت

رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە خۆکوژییە راگەیاند کە بوە هۆی کوژرانی لانیکەم 16 کەس لە شاری حەسەکەی سوریا, بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

تەقینەوەکەی ئێوارەی سێشەممە لە دەرەوەی نانەواخانەیەك بوو لە ساڵحییە، گەڕەکێکی کوردنشین، کە ئاپۆرایەکی گەورەی خەڵك کۆبووبوونەوە و خۆیان بۆ رۆژو شکاندنی لە دوایین رۆژی رەمەزاندا ئامادەکردبوو.

روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ وتی هێرشبەرەکە کە لەسەر ماتۆڕێك بوو، پشتێنە بۆمبییەکەی لەنێو ئاپۆراکەدا تەقاندەوە و بوە هۆی کوشتنی لانیکەم 16 کەس و برینداربوونی 40 کەسی تر.

روانگەکە وتی پانزە لەوان هێشتا لە دۆخێکی هەستیاردا بوون.

لە راگەیەندراوێکدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500