هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوای بڕینی رێگایەکی گەیشتنی پاڵپشتیی بۆ ئۆپۆزسیۆن، شەڕ لە حەلەب پەرەدەسێنێت

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی دووشەممە (11 تەمموز) چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشێکیان کردە سەر ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە حەلەبی سوریا، دوای ئەوەی رژێم تاکە رێگای ئەوانی بۆ گەیشتنی پاڵپشتی بۆ ناو شارەکە بڕی.

هێرشەکەی ئۆپۆزسیۆن بەرەبەیانی دەستیپێکرد، بە پێکدادانێکی توند لەنێوان هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن لە هێڵی پێشەوەی باکوری شارەکەدا.

بەڕێوەبەری روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رامی عەبدولڕەحمان وتی، "لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرشێکی فراوانیان لە چوار بەرەوە دژی رێژم لەناو شاری حەلەبدا ئەنجامدا، لەنیویاندا لە شارە کۆنەکە."

وتی، "لەئێستادا شەڕی سەخت بەردەوامە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن نەیتوانیوە پێشڕەویی بکات بەهۆی بۆمبارانی ئاسمانیی چڕی رژێمەوە."

رێکخراوەکە وتی، بۆمبارانی شارە کۆنەکەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن بەیانیی دووشەممە بوە هۆی کوشتنی سێ مەدەنیی، لەکاتێکدا لە بەیانییەوە تەوژمی 300 تۆپی ئۆپۆزسیۆن بەرەو خۆرئاوای حەلەب چوون، نۆ مەدەنییان کوشتووە.

رۆژی یەکشەممە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی رژێم لە رێگای کاستێلۆ و کردنەوەی رێگای گەیشتنی پاڵپشتیی، بەڵام شکستیان هێنا و لانیکەم 29 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500