هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوەیەکگرتووەکان: نزیکەی 30,000 "تیرۆرستی بیانیی" لە سوریا و عێراق هەن

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە (5 تەمموز) وتی لە ئێستادا نزیکەی 30,000 "تیرۆرستی بیانیی" لە عێراق و سوریادان، هۆشداری دا لەوەی مەترسیی هێرش بۆ سەر وڵاتانی خۆیان زیاتردەبێت.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیژنەی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر ژان پۆڵ لابۆرد بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، "لەئێستادا ناوچەی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بچوکدەبێتەوە، دەبینین دەگەڕێنەوە، نەك تەنیا بۆ ئەوروپا بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی دیکەی خۆیان، وەك تونس و مەغریب."

وتی، "مەترسیی هێرشی تیرۆرستیی لە وڵاتانی خۆیان گەورەتر و گەورەتر دەبێت تا هاوسەنگییەك رابگرن بەرامبەر ئەو فشارەی کە دەخرێتە سەریان" لە سوریا و عێراقدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500