هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان یادی رۆژی جیهانیی ئاوارە لە سوریا دەکاتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی یەکشەممە (19 حوزەیران) یادی رۆژی جیهانیی پەناهەندەیان لە سوریا کردەوە، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی.

بە ملیۆنان لە شەڕی ناوخۆی سوریا هەڵاتوون و ئاواوە بوون، لەکاتێکدا هەندێ ئاوارەی وڵاتانی دیکە بڕیاریان داوە لە سوریا بمێننەوە، سەرەڕای ئەو جەنگە روخێنەرەش.

سەرۆکی ئاژانسی پەنهاندەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمەشق سەجاد مالیك وتی، "سوریا ماوەی چەندین دەیەیە بۆتە پەناگەی ئاوارەکان."

وتی، "جێی داخە کە شەڕی ناوخۆ، ئەو جەنگەی ئێرە، بۆتە هۆی ئەوەی سوریەکان بڕۆن و ببنە ئاوارەی چەند وڵاتێك."

شەڕی سوریا 5.6 ملیۆن سوری ناچارکردوە لە ناوچەیەکەوە بچنەوە ناوچەیەکی تری وڵاتەکە و 4.8 ملیۆنی تر لە دەرەوە بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنەهاندەیی ئەو وڵاتە هێشتا شوێنی 31,400 ئاوارەی وڵاتانی دیکەیە، زیاتر لە عێراقەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دوشەممە وتی ژمارەی ئاوارە و ئەوانەی لە شوێنەکانی خۆیان هەڵدێن لە جیهاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە کە لە کۆتایی 2015دا بەرزبۆوە بۆ 65.3 ملیۆن کەس.

ژمارەی ئاوارەیی لە ناوەڕاستی نەوتەکانەوە لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونە دەڕوات، بەڵام رێژەکەی لە بەرپابوونی جەنگی ناوخۆی سوریا لە 2011 وە بازی گەورەی داوە.

سوریا بە دووهەمین گەورەترین وڵاتی خاوەن ئاوارە دادەنرێت بەهۆی ئاوارەبوونی 4.9 کەسی سوریەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500