هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیس ئەندامێکی داعش دەستگیردەکات دەستی هەبووە لە تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەغدا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رۆژی سێشەممە (14 حوزەیران) رایگەیاند کە پۆلیسی عێراق ئەندامێکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی دەسگیرکرد کە بەشداربووە لە گواستنەوەی بۆمبی خۆکوژی بۆ بەغدا.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: " لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە پلانی وردی بۆ داڕێژرابوو، هێزێك لە فەوجی 3ی لیوای 8ی پۆلیسی فیدراڵی، تێرۆرستێکی داواکراویان دەستگیرکرد کە وەك 'گوێزەرەوە'ی بۆمبی خۆکوژی بۆ بەغدا کاریکردبوو."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: " دەستگیرکردنەکە لە بۆسەیەکدا نزیك بە پردی سوڕاوەی کازمییە روویدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500