هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق هێرش دەکاتەسەر چەند گوندێکی گرنگی باشوری موسڵ

پارێزگاری نەینەوا، نەوفەل ئەلسوڵتان رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە یەکشەممە (12 حوزەیران) هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی چەند گوندێکی گرنگی باشوری موسڵ لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

سوڵتان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی تا ئێستا هێزە هاوبەشەکانی عێراق گوندەکانی ئەلحاج عەلی و خەرائیب جەبریان ئازادکردووە.

وتی: "لیوایەکی چەکدار گەیشتۆتە قەزای مەخمور بۆ پشتگیریکردنی ئەو هێزە هاوبەشانەی کە تەنها لە دووری 60 کیلۆمەتر لە ناوەندی موسڵەوە شەڕی داعش دەکەن."

وتیشی: " ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجیەتی هێواش هێواش ناوچەکانی ژێردەستی داعش بگرێتەوە تا دەگاتە سنورە کارگێڕییەکانی موسڵ، وەك ئامادەکارییەك بۆ دەستپێکردنی هێرشێك بۆ رزگارکردنی لە دەستی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500