وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان رۆژی هەینی (3 حوزەیران) لانیکەم 20 چەکداری "دەوڵەتیی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی لە شارۆچکەی قائیم لە ئەنبار کوشت.
وتەبێژی وەزارەت، عەمید سەعد مەعن، بە مەوتینی وت:" فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پێگەیەکی داعشیان لە حوسەیبەی رۆژئاوا کردە ئامانج کە شوێنی حەوانەوەی ئەو ئەندامانەی گروپەکە بوو کە لە سوریاوە هاتبوون بۆ عێراق."
وتی: " زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە لە هێرشەکەدا لانیکەم 20 تیرۆرست کوژراون." ئاماژەشی بەوە دا کە تەقینەوەی چەك و تەقەمەنیی پارێزراو لە شوێنەکەدا بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک کە تا چەند کاتژمێرێك دوای هێرشەکە بەردەوام بوو.