هه‌واڵه‌كانی عێراق

کەمپێكی داعش خاپورکرا لە بیابانی رۆژئاوای ئەنبار

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار وتی لانیکەم 20 چەکدار کوژراون لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەینی (13 تشرینی یەکەم) لە کەمپێکی راهێنانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە بیابانەکانی ئەنبار نزیک بە سنووری سوریا.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت: "بە پشتبه‌ستن به‌ هەواڵگری پێشتر و بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراقدا، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان کەمپێکی راهێنانی داعشیان بە ئامانج گرت لە باشوری رۆژئاوای ئەنبار، کە ناسرابوو بە کەمپی ئەبو تەڵحە."

وتی: "کەمپەکە بە تەواوەتی وێرانكرا و لانیکەم 20 تیرۆریست کوژران و لەناویاندا چەکداری بیانی هەبوون." وتیشی چەند ئۆتۆمبیلێك و تانکەری سوتەمەنی و چەك و تفاقی دیکە لە هێرشەکەدا لەناوبران.

هه‌روه‌ها وتی کەمپەکە بنکەیه‌ك بوو بۆ هێرشبردنەسەر روتبە و هیتی هاوسێی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500