حکومەتی عێراق پڕۆژەیەکی نیشتمانیی راگەیاند بۆ دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان لە پارێزگای ئەنبار، حکومەتی ناوخۆیی چوارشەممە (29 نیسان) رایگەیاند.
بەرپرسی کۆمسیۆنی بەرهەمهێنانی ئەنبار، مەهدی نوعمان وتی حکومەتی ئەنبار و وەزارەتی پلاندانانی عێراق پڕۆژەی نیشتمانیی دامەزراندنی گەنجانیان راگەیاند، كه یەکەمین پڕۆژەی لەم شێوەیەیە لە پارێزگاکە، بە ئامانجی دابینکردنی 2,000 هەلی کار لەمساڵدا.
پڕۆژەکە -- کە هاوبەشە لەنێوان بەرپرسانی فیدڕاڵ و ناوخۆیی و بواری تایبەتدا -- پێکدێت لە دروستکردنی ناوچەیەکی گەشەپێدان لە ئەنبار لە ناوچەیەکی 10,000 دۆنمیدا.
ناوچەی گەشەپێدانەکە پڕۆژەی بچوک و مامناوەند لهخۆدهگرێت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانیدا.
نوعمان وتی پڕۆژەکە یارمەتیدەر دەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلانی پشتبەخۆبەستن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کە دوو هەفتە پێش ئێستا لەلایەن حکومەتی ئەنبارەوە راگەیانران.
وتی: "ئێستا چاوەڕێی سێکتەری بانکیی پارێزگاکە دەکەین بۆئەوەی پشتیوانی دارایی پێشکەشی پڕۆژەکان بکات و میکانیزمێک بۆ ئاسانکاریی راکێشانی پارە دابنێت."
وتیشی: "لەمدواییانەدا کۆبوونەوەیەکمان لە بانکی ناوەندی عێراق رێکخست و گفتوگۆمان کرد لەسەر ئاسانکاریی راکێشانی پارە بەجۆرێک کە لهلایهكهوه مافەکانی دەوڵەت پارێزراو بێت و لەلایەکی ترەوە پشتیوانیی گەنجانیش بکرێت."
چارەسەرکردنی بێکاری
نوعمان وتی پارێزگای ئەنبار چالاکبووە لە چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری لەڕێی چەندین پلانی بەرهەمهێنانهوه و "لەئێستادا 68 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە چەندین سێکتەری خزمەتگوزاری و ئابوریدا لە تەواوی پارێزگاکەدا هەن".
وتیشی: "ئەو پڕۆژانهی وەبەرهێنان نزیکەی 5,000 هەلی کاریان بۆ گەنجان دابینکردووە لە 2017ەوە لە چەندین بواری جیاوازدا."
وتی بهم پڕۆژە نیشتمانییهی دامەزراندن، بەرپرسان هیوادەخوازن رێژەی بێکاری کەمبکەنەوە کە لەئێستادا رێژەکە لەسەدا 18دایه.
وتی هەروەها ههوڵیشدهدهن گەشەی ئابوری بهدهستبهێنن و بیناسازی ببوژێننهوه لە پارێزگاکەدا، کە بەهۆی شەڕی دژی تیرۆریزمەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.