هێزه‌كانی هه‌واڵگریی عێراق به‌مدواییانه چه‌ندین حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێكدا له پارێزگاكانی ئه‌نبار و كه‌ركوك كه مادده‌ی كیمیاییان تێدابوو، له دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كارهاتبوون، پسپۆڕێكی عێراقی به دیارونای وت.
پسپۆڕی ئه‌منی فازل ئه‌بو ره‌غیف وتی ئه‌و هێزانه دووشه‌ممه (30 ئه‌یلول) ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 100 كیلۆ نیتراتی ئامۆنیادا، مادده‌یه‌كی كیمیایی كه له دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كاردێت، له ناوچه‌ی سهركهڵان له كه‌ركوك.
ئه‌بو ره‌غیف به دیارونای وت هه‌روه‌ها هێزه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك و تفاقی سووك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردا كه له حه‌شارگه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه.
هێزه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربازی رۆژی شه‌ممه دایان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی تری داعشدا له ناوچه‌ی كه‌مپه كۆنه‌كه‌ی هیت له خۆرئاوای ئه‌نبار، كه نزیكه‌ی چوار ته‌ن ته‌قه‌مه‌نیی سی فۆڕی تێدابوو.
![هێزه‌كانی عێراق، به هاوكاری له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه، حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان دۆزییه‌وه كه ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی تێدابوو له مه‌نسورییه له پارێزگای دیاله له 21 ئه‌یلول. [خاوه‌نی وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/10/01/20220-Iraq-Diyala-ISIS-600_384.jpg)
هێزه‌كانی عێراق، به هاوكاری له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه، حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان دۆزییه‌وه كه ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی تێدابوو له مه‌نسورییه له پارێزگای دیاله له 21 ئه‌یلول. [خاوه‌نی وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]
ئه‌بو ره‌غیف وتی: "ئه‌وه گه‌وره‌ترین كۆگای داعشه له‌و شێوه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نییه ژه‌هراوییه زۆر كاریگه‌ره‌كان."
به‌گوێره‌ی ئه‌بو ره‌غیف، له 26 ئه‌یلول شانه‌ی هه‌واڵگریی هه‌ڵۆكان، هاوشانی فه‌جی تاكتیكی پۆلیسی ئه‌نبار، "دایان به‌سه‌ر سێ شوێنی نهێنیدا له بیابانی وادی قه‌زف كه مادده‌ی كیمیاییان تێدابوو".
وتی له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 360 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و 200 گوله‌ی ئاڕ پی جیدا.
وتیشی: "ئه‌و مادده كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كانه‌ی له‌و شوێنانه دۆزرانه‌وه، تێك‌شكێنران و رێگاكه‌ش دابڕێندرا له‌و پاشماوانه‌ی دوژمن كه ده‌خوازن به‌كاریانبهێنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی."
سه‌ركه‌وتنه ئه‌منییه‌كان
ئه‌بو ره‌غیف وتی دۆزینه‌وه و له‌ناوبردنی ئه‌م مادده كوشندانه "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه ده‌چێته پاڵ زنجیره‌یه‌ك له ده‌ستكه‌وته كواڵیتییهكان له‌لایه‌ن هێزه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به كۆمه‌ك و هاوكاریی دانیشتوانی ناوچه‌كان".
وتیشی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه كوشتنی لانیكه‌م 10 سه‌ركرده‌ی باڵای داعش له‌خۆده‌گرن له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه به پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كانی شانه‌ی هه‌واڵگریی هه‌ڵۆكان ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و هێرشانه له ماڵه‌كانی حه‌وانه‌وه و حه‌شارگه‌كانی داعشیان دا له نزیك كێڵگه نه‌وته‌كانی عه‌لاس و عه‌جیل و كارگه‌ی په‌ینی تكریت له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و حاوی عوزهیم له دیاله.
ئه‌بو ره‌غیف وتی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه وه‌ك "ئه‌فسه‌ری گشتیی شه‌ریعه‌ت" خزمه‌تی كردبوو له 'ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا'ی گروپه‌كه، ده‌سگیركرا دوایئه‌وه‌ی درا به‌سه‌ر حهشارگهكهیدا له گه‌ڕه‌كێكی دره‌وه‌ی به‌غدا.
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه هه‌واڵگریی عێراق ده‌یان شانه‌ی چالاك و نوستووی داعشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه له ناوچه‌ی جیاواز له نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری به‌غدا."
هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامبوونی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌مانه‌ن: 1. زیاده‌ڕۆییكردن له باسكردنی ئاستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا. به‌رپرسێك وتی 100 كیلۆ نیتراتی ئامۆنیا و مادده‌ی تریان دۆزیوه‌ته‌وه. بۆئه‌وه‌ی وامانلێبكهن باوه‌ڕ به هه‌واڵه‌كه‌یان بكه‌ین، ده‌بێت وێنه‌ی ئه‌و شتانه بگرن و بیانخه‌نه‌ڕوو. 2. له شارۆچكه‌ی هیت، چوار ته‌نیان دۆزییه‌وه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه. داوایان لێده‌كه‌ین وێنه‌یان بگرن و بیانخه‌نه‌ڕوو بۆ سه‌لماندنی. 3. به‌داخه‌وه كه پێگه‌كان زلتردهكرێن زیاتر له راستییه‌كان. به‌ڵام ئه‌مه شتێكی نه‌رێنییه كه ده‌ره‌نجامی نه‌رێنیی ده‌بێت. له‌وه‌پێش راگه‌یه‌ندرابوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان 100 ئه‌ندامی داعشیان كوشتووه، به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌ندامانی داعشی كوژراومان نه‌بینی. 4. ئێمه قوربانیدان و هه‌وڵه‌كانی هه‌مووان ده‌نرخێنین، به‌ڵام زۆر گرنگه راستییه‌كان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر درووست بن تا بتوانین سوودوه‌ربگرین له ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵه‌كان راستبكه‌ینه‌وه. زۆر سوپاس بۆ قوربانیدانه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان. خودا له شه‌هیدانمان خۆشببێت و سه‌ربازه برینداره‌كانمان چاكبكاته‌وه! سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت