كارمه‌ندانی كۆمه‌كی مرۆیی له باكوری سوریا دووشه‌ممه (19 ئاب) كۆبوونه‌وه له نزیكی ده‌روازه‌ی سنوریی باب حه‌وا له ناوچه گوندنشینه‌كانی باكوری ئیدلیب به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه‌وه به ئێشكگرتنێك و خۆپیشاندان.
چالاكوانێكی ناوخۆ، هه‌یسه‌م ئیدلیبی به دیارونای وت، زیاتر له 150 چالاكوانی فریاگوزاری و كارمه‌ندی كۆمه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه و داوای پاراستنی كارمه‌ندانی مرۆیی ده‌كه‌ن له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا.
داوای پاداشتیان كرد بۆ برینداره‌كان، هه‌روه‌ها بۆ خێزانی ئه‌و كارمه‌نده مرۆییانه‌ی له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیاندا كوژراون و داواشیانكرد كه‌ده‌بێت چاره‌نووسی ده‌یان چالاكوان دیاریبكرێت كه به زه‌بری هێز بێسه‌روشێن كراون.
ئیدلیبی وتی چالاكوانه‌كان لافیته‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو كه ناو و وێنه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمه‌كی له‌سه‌ر بوو كه كوژراون، له‌گه‌ڵ تابلۆ و نوسین كه تێیاندا داواده‌كه‌ن چالاكوانه مرۆییه‌كان له مه‌ترسی به‌دووربن و بپارێزرێن.
![چالاكوانانی سوریا به‌شدارن له بۆنه‌یه‌كی رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه له ده‌روازه‌ی باب حه‌وای ئیدلیب له 19 ئاب. [خاوه‌نی وێنه: هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحوكمییهكانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/08/20/19545-Syria-humanitarian-day-600_384.jpg)
چالاكوانانی سوریا به‌شدارن له بۆنه‌یه‌كی رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه له ده‌روازه‌ی باب حه‌وای ئیدلیب له 19 ئاب. [خاوه‌نی وێنه: هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحوكمییهكانی سوریا]
![چالاكوانانی فریاگوزاری له سوریا به‌شدارن له رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه به به‌رزكردنه‌وه‌ی تابلۆ و نوسین كه تێیاندا داوای پاراستنیان ده‌كه‌ن. [خاوه‌نی وێنه: هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحوكمییهكانی سوریا]](/cnmi_di/images/2019/08/20/19546-Syrian-relief-activists-600_384.jpg)
چالاكوانانی فریاگوزاری له سوریا به‌شدارن له رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه به به‌رزكردنه‌وه‌ی تابلۆ و نوسین كه تێیاندا داوای پاراستنیان ده‌كه‌ن. [خاوه‌نی وێنه: هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحوكمییهكانی سوریا]
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سوریا، نوره‌دین جه‌مال، كه له حه‌له‌ب و ئیدلیب به خۆبه‌خش كارده‌كات، وتی ئێشكگرتنهكه بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی مرۆیی، چالاكییه‌كی ساڵانه‌یه له رۆژی جیهانیی كاری مرۆڤدۆستانه‌دا ئه‌نجامده‌درێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیارییكردووه.
ناوبراو به دیارونای وت: "ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوه مرۆییانه‌ی له باكوری سوریا كارده‌كه‌ن به‌خێرایی كه‌می كردووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "كه‌متر له 22 رێكخراو له‌ئێستادا چالاكن له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سوریادا".
جه‌مال وتی به‌شداربووانی رۆژی جیهانیی كاری مۆرڤدۆستانه كێشه‌ی بێسهروشوێنبووانیان خسته‌ڕوو -- ئه‌وانه‌ی رفێنراون له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه له زیاتر له ناوچه‌یه‌ك لهدژێر چه‌ندین پاساوی جیاوازدا.
ناوبراو وتی كارمه‌ندانی كۆمه‌كی مرۆیی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دووچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیا و رژێمی سوریاوه ده‌كرێنه ئامانج.
جه‌مال وتی ژماره‌یه‌كی زۆریان له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كوژراون یان برینداربوون، كه دوایینیانلهو هێرشه ئاسمانیانه‌دا بوون كه ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیبیان كرده ئامانج.
'كوشنده‌ترین شوێن بۆ كارمه‌ندانی فریاگوزاری'
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاریی رێكخراوی كه‌یر ئینته‌رناشناڵ، بۆ سێیه‌مین ساڵ له‌دوای یه‌ك، سوریا وه‌ك كوشنده‌ترین شوێن بۆ كارمه‌ندانی فریاگوزاری ماوه‌ته‌وه.
رێكخراوی كه‌یر ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند كه له 57 كارمه‌ندی فریاگوزاری كه له ته‌واوی جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه، 18 كه‌سیان له شه‌ڕی سوریادا كوژراون.
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمیی رێكخراوی كه‌یر ئینته‌رناشناڵ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، نیرڤانا شه‌وقی وتی: "له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئیدلیب به‌ته‌واوی پشت به‌و هاوكارییه مرۆییانه ده‌به‌ستن كه ده‌گه‌یه‌نرێت پێیان، موشكهباران و تۆپبارانی تووند له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه بوونه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین كارمه‌ندی مرۆیی و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی."
ناوبراو وتی: "هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناكۆكییه‌كه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره مرۆییه‌كان، به‌رپرسیارێتی خۆیان له پاراستنی ته‌واوی مه‌ده‌نییه‌كان، به كارمه‌ندانی شارستانییه‌وه، به‌ئه‌نجام بگه‌یێنن، دڵنیاییش بده‌ن كه ئه‌وان ده‌توانن هاوكاریی پێویست بگه‌یه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به كۆمه‌كه."