چالاکوانان لە باکوری سوریا خۆپیشاندانیان چڕکردۆتەوە دژی تەحریر شام ، داوای ئازادکردنی سەدان لە زیندانیەکانی گروپەکەیان کرد لەگەڵ وەستاندنی ئەو دەستگیرکردنانەی رۆژانە لە ناوچەكانی ژێردەستیدا روودەدەن.
هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە زۆرێك لەو کەسانەی دەستگیرکردووە و لە زیندانەکانیدا هێشتونێتیهوه کە دژایەتی سیاسەت و كردهوهكانیان كردووه بەرامبەر مەدەنیەکان، بەتایبەتی لە پارێزگای ئیدلیب.
هەینی رابردوو (28 ئەیلول)، خۆپیشاندانەکان داوای ئازادکردنی ئەو زیندانیە سیاسیانەیان کرد کە لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستگیرکراونلەگەڵ هەموو لایەنەکانی دیکەی نێو شەڕەکە، موسعەب عەسافی دانیشتووی ئیدلیب بە دیارونای وت.
وتی ئەم خۆپیشاندانانە پشت بە رووماڵی بەرفراوانی میدیای ناوچەکە و دونیا دەبەستن و ئاماژەیکرد بەوەی چالاکوانانی باکوری سوریا، بەتایبەتی لە ئیدلیب، هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ فشارخستنە سەر تەحریر شام.
عەساف وتی لە زۆر شوێن خۆپیشاندان ئەنجامدراوە و پۆستەری ئەو کەسانە بڵاوکراونەتەوە کە داوای ئازادکردنیان دەکەن.
'هەینیی ئازادی'
لەکاتی خۆپیشاندانهكهی هەینیدا، بەناوی "هەینیی ئازادی دەستبەسەران"، چالاکوانان پۆستەر و وێنە و ناوی ئەو زیندانیانەیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن تەحریر شام و رژێمەوە دەستبەسەرکراون، لەگەڵ لافیتەی سەرکۆنەکردنی ئەو دەستگیرکردنانە.
وتی: "داوای ئازادکردنی هەموو زیندانیەکانیان کرد، سەرەڕای ئەو مەترسیانەی رووبەڕوووی چالاکیەکانیان دەبێتەوە لەگەڵ ئەگەری ئەوەی دەکرێت خۆیان لەلایەن تەحریر شامەوە دەستگیربکرێن."
وتی چالاکوانان ئەو کەسانەیان ژمارد کە لە زیندانەکانی تەحریر شامدا بوون لە ماوەی ساڵی رابردوودا و ئاماژەیکرد بەوەی "1,700 کەس بەگشتی دەستگیرکرابوون" و "1,500یان هێشتا لە زیندانن".
وتیشی لەنێویاندا "65 ژن و کچ و 25 منداڵی خوار تەمەنی 16 ساڵ، لەکاتی زیندانیکرانیاندا، هەیە".
عەساف وتی بهدووكهوتنی رکابەران لەلایەن تەحریر شامەوە بەتایبەتی مانگی رابردوو زیادیکرد.
وتیشی لەنێو ئەو چالاکوانه بەناوبانگانەی داوای ئازادکردنیان دەکرێت فەواز شەعبوق، حەمود سەنکەر، سوبحی سەنکەر، رەفعەت سەرمینی، خالید موسا، فادی موسا، عوبەیدە دەلۆ و مەجید کەرمان هەن، لەگەڵ یاسر سەلیم سەمیر سەلوم و مەروان حەمید.