هێزەکانی عێراق، بەپشتیوانی چەکدارە خێڵەکیەکان ماوەیەکەراوی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەنلە ناوچە بیابانییەکانی حەزەر لە خۆرئاوای نەینەوا و دوابهدوای چەند هێرشێکی ئەمدواییانەی داعش بۆسەر گوندەکانی ناوچەکە.
حەوت شوان و جوتیار بە کوژراوی دۆزرانەوەلە 19 حوزەیران، دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر چەندین گوندی دوورەدەست و 30 کەسی رفاند لە ماڵەکانی خۆیان.
چارەنوسی ئهو دەستبەسهرانهی ماونهتهوه، کە هەموویان لە خێڵی شەمەرن، هێشتا نازانرێت.
ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای حەزەر، میزهەر تەها خوزەیر، بە دیارونای وت خێڵەکان بەڵێنیانداوە پێکەوە وەك هێزێکی یەکگرتوو بوەستن دوای بەئامانجکردنی ئەمدواییەی خێڵی شەممەر لە گوندی عەین سەدید.
وتی: "خێڵەکانی شەممەر چەکدارن و ئامادەن بۆ شهڕكردن شانبەشانی هێزە ئەمنیەکان دژی تیرۆریزم. خێڵەکانمان شەڕیانکرد دژی داعش و خاکیان ئازادکرد و لەمڕۆدا کەمتەرخەمی ناکەین بۆ بەئامانجکردنی تیرۆریستە ماوەکان.
وتیشی ئەندامانی داعش زیاتر بە ئۆتۆمبیلی مەدەنی یان ماتۆڕ بەنێو بیابانهكهدا هاتوچۆدەکەن.
ههروهها وتی: "هەرگیز زیاتر لە چەند رۆژێكی کەم لە یەك شوێن نامێننەوە تا دەستگیرنەکرێن." وتیشی لە دەشتهكاندا دەخەون و بەردەوام دەجوڵێن تا نەبنە ئامانجێکی ئاسانی هێرشە ئاسمانیەکان.
خوزەیر وتی لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنی و خێڵەکیەکان چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕانی هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش و وتیشی لانیکەم 20 کوژراون و چەند كهسێكی تریشیان دەستیگرکراون.
وتیشی ناسنامەی ساختە بە هەندێك لە کوژراوەکان بووە، کە ئاشکرایە پێشتر بەکاریانهێناوە تا وەك سەرباز یان بەرپرسی حکومی دەربکەون.
ناوچە فراوانەکە 'کۆنترۆڵكردنی سەختە'
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای حەزەر، خەلدون ئەحمەدی، وتی لە هەڵکوتانەسەرێکی ئەمدواییەدا بۆسەر گوندەکانی باشوری خۆرئاوای حەزەر، سەرکردەیەکی داعش کە بەرپرس بوو لە ناوچەی تەل عەسفە دەستگیرکرا شانبەشانی سێ لە یاوەرانی.
ئەحمەدی بە دیارونای وت ئەو ئۆپەراسیۆنە كه لەلایەن خێڵەکانەوە پشتیوانیکراوە، بەردەوامە و هەوڵدەدات کۆتایی بە هەڕەشەی پاشماوەی چەکدارانی داعش بهێنێت.
وتی: "سەختە بەتەواوی کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە بکرێت، بەتیابەتی چونکە گوندە دوورەدەستەکان زۆربەی خەڵکەکەیان ئاوارەبوون، وەك سەخریەت و راوی و بەیر مەراسمە."
داواشیكرد "هێزی زیاتری ئەمنی و خێڵەکی [بنێردرێن] لەگەڵ هێرشی ئاسمانی و چاودێری بۆ بەئامانجکردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێك بن".
ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بینیان جەربا، وتی: "ئەندامانی داعش هەوڵدەدەن دۆخه ئەمنییهكه تێکبدەن لە کەنارەکانی حەزەر بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی."
جەربا بە دیاورنای وت خێڵەکان سەلماندوویانە کە توانای شەڕکردنی پاشماوەکانی داعش و دەرکردنیان لە ناوچەکانی خۆیان هەیە و ئەوان "هەرگیز دوودڵ نهبوون لە پشتگیریكردنی هێزەکانی سوپا و پۆلیس".
وتی: "ئەم هەستی ئەرکە نەتەوەییە ئەوەی ماوە لە دوژمن تێکیدەشکێنێت."
جەربا جەختیکردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەمنیەت لە نەینەوا بە راکێشان و دامەزراندنی ستافی ئەمنی زیاتر.
وتی: "پێویستمان بە زیاتر لە 32,000 ئەفسەری پۆلیس هەیە بۆ پاراستنی پارێزگاکە و ئێستا تەنیا نیوەی ئەو ژمارەیەمان هەیە."
پیاوانی ئازادی نەینەوا، فەوجی 61
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت