له‌كاتێكدا رژێمی سوریا و پاڵپشته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنێك راده‌په‌ڕێنن بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای ده‌رعای باشور كه له‌ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه، گروپه توندڕه‌وه‌كان بڵێسه‌ی ئاگری شه‌ڕه‌كه‌یان خۆشتركردووه به‌وه‌ی داوایان له هاوپه‌یمانه‌كانیان كردووه بهشداریبكهن له شه‌ڕه‌كه‌دا.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌وانه سێ نه‌خۆشخانه‌یان له شاره‌كانی سه‌یدا و مسهیفره و جیزه‌ی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له‌كارخست، روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ چوارشه‌ممه (27 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه، هێرشه كتوپڕه چڕه‌كان، موشه‌ك و بۆمبی به‌رمیلیی رژێمی سوریا و روسیا هێشتا ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان بۆردومانده‌كرد، ئاژانسی فرانس پرێس.
به‌رپرسێكی ناوخۆ رایگه‌یاند كه له‌كاتێكدا رژێمهێرشهكانی چڕده‌كرده‌وه و لانیكه‌م 45,000 مه‌ده‌نی هه‌ڵهاتن له ناوچه‌كه، هاوپه‌یمانی ته‌حریر شامی توندڕه‌و داوایه‌كی ئاراسته‌ی هه‌موو یه‌كه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بهشداریبكهن له شه‌ڕه‌كه‌دا و به‌رپه‌چی هێرشه‌كانی رژێم بده‌نه‌وه.
به‌رپرسێكی سوپای سوریای ئازاد، یاسر توركمانی، وتی كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكه‌ی ته‌حریر شام، حوراس دین ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌یه‌وێت "ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێكات" له ده‌رعا.
توركمانی به دیارونای وت كه یه‌كه‌كانی حوراس دین كه به‌ڵێنی هاوپه‌یمانییان داوه به قاعیده، له‌نێویاندا سارییهت كابول، جوند شه‌ریعه، جه‌یش بادیه، جه‌یش ساحل، جوند مهلاحیم و سه‌رایا ساحل هه‌ن.
وتی به‌ره‌ی ئه‌نسار دینیش، هاوپه‌یمانییه‌ك كه یه‌كه‌كانی شام ئیسلام و فه‌جر شام له‌خۆده‌گرێت و په‌یڕه‌وی ئایدیۆلۆژیای قاعیده ده‌كات، به‌شداریكردنی له شه‌ڕه‌كه‌دا راگه‌یاند.
به‌شداریی توندڕه‌وان پێشوازی لێنه‌كرا
توركمانی وتی سه‌رباری چڕیی هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانكردنه‌كانی رژێم، راگه‌یاندنی به‌شداریی یه‌كه توندڕه‌وه‌كان له شه‌ڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دانیشتوان و یه‌كه ناتوندڕهوهكانی سوپای سوریای ئازاده‌وه پێشوازی لێنه‌كرا.
وتیشی نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی میانجیگه‌ر ناده‌ن، راگه‌یاندنه‌كانی ته‌حریر شام و حوراس دین "ده‌شبنه پشتگیرییه‌ك بۆ بانگه‌شه‌كانی رژێم كه گوایا شه‌ڕه‌كه ئاراسته‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان كراوه له ناوچه‌ی ده‌رعا".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مه‌ش پاساوی داوه‌ته رژێم بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دڕندانه ئه‌نجامبدات له‌كاتی پێشڕهوییهكانیدا، به‌تایبه‌تی بۆردومانی ئاسمانی."
توركمانی وتی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی پێكهاتووه له زنجیره‌یه‌ك هێرش و كشانه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد و رژێمه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌نزیكی بوسرا حه‌ریر.
رژێم رایگه‌یاند كه چۆته‌نێو ناوچه‌ی بوسرا حه‌ریره‌وه، له‌كاتێكدا سوپای سوریای ئازاد رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا گرتوێتیه‌وه.
یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد رایانگه‌یاند كه چه‌ندین چه‌كدای هاوپه‌یمانانی رژێم كوژراون یان ده‌ستگیركراون و دووه‌مین فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی رژێمیان خستۆته‌خواره‌وه و فڕۆكهوانهكهشیان ده‌ستگیركردووه دوای ئه‌وه‌ی به په‌ڕه‌شوت خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.