هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دانیشتوانی موسڵ یارمەتی پۆلیس دەدەن بۆ دەستگیرکردنی 15 تیرۆریستی گومانلێکراو

خالید تائی

ئەم وێنەیە، کە لە تشرینی یەکەمی 2016 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەك تیرۆریستی گومانلێکراو پیشاندەدات کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابوون. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەم وێنەیە، کە لە تشرینی یەکەمی 2016 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەك تیرۆریستی گومانلێکراو پیشاندەدات کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابوون. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

پانزە ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران لە موسڵ بە پشتبه‌ستن به‌هەواڵدانی دانیشتوانی ناوچەکە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا سێشەممە (27 شوبات) رایگەیاند.

فەرماندەی پۆلیس عەمید حەماد نەمیس جبوری بە دیارونای وت هێزەکانی پۆلیس دووشەممە چەند هێرشێکیان ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەکی شاری موسڵ و دەوروبەری.

بەسەردادانەکان بوونە هۆی دەستگیرکردنی 15 پیاو کە داواکرابوون بۆ دادگایی و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو بۆ چەندین تۆمەت، لەنێویاندا ئەندامێتی داعش و ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی.

جبوری وتی هەموو گومانلێکراوەکان عێراقی و خەڵکی موسڵن کە خۆیان لە گەڕەکەکاندا شاردبووه‌وە.

وتی دەستگیرکردنەکان لەسەر بنەمای راپۆرتی وردی هەواڵگری بوون کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە درابوون.

وتیشی: "هاریکاریی خەڵکی ناوچەکە بێکۆتاییە. زانیارییمان دەدەنێ دەربارەی شوێنی خۆشاردنەوەی تیرۆریستان و جوڵەکانیان."

هێڵی خێرا دانراوە بۆ زانیاریدان دەربارەی هەرکەسێکی گومانلێکراو بە پۆلیس و لەنێو 40 یەکەدا بڵاوکراونەتەوە لەژێر فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوادا، هەموو رۆژێك پەیوەندی دەگات لەلایەن خەڵکەوە کە ئەندامانی تیرۆریستیان بینیوە یان بیستوویانە خۆیان لە شوێنێکی دیاریکراودا شاردۆتەوە.

جبوری وتی دوای گەیشتنی ئەو جۆرە زانیاریە، هێزەکانی پۆلیس بەپەلە دەچنە شوێنەکە و کەسە داواکراوەکان دەستگیردەکەن لە "هێرشی کتوپڕ و کوالیتی به‌رزدا".

نەینەوا 'ئه‌مینه‌'

وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لێکۆڵینەوە و شوێنپێهەڵگرتنی ئەندامانی ماوەی داعش بەردەوامن و ئاماژەشیکرد بەوەی جگه‌ له‌ پاڵپشتیی هاوڵاتیان، "چەندین سەرچاوەی نهێنی هه‌ن كه‌ زانیاری هەواڵگری پشتپێبەستراو دەده‌نه‌ پۆلیس".

جەختیکردەوە لە کاری هێزەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە کە بەشداریانکردووە لە پاراستنی هەموو بەشەکانی ئەو شارەی پارێزگاکەدا دژی هەڕەشەکانی تیرۆریزم.

وتی: "لەئێستادا نەینەوا یەکێکە لە پارێزراوترین پارێزگاکانی عێراق."

وتیشی: "دۆخەکە بەتەواوی سەقامگیرە و هیچ رووداوێکی تیرۆریستیمان نەبینیوە بۆ چەندین مانگ، جگە لە هەندێك رووداوی تاوانکاریی وەك دزی و شەڕ."

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمە پێشکەوتنێکی ئەرێنیە کە وامانلێدەکات کاربکەین بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئەمنیەتی زیاتر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاو. کێشەیەکم هەیە. دەتوانن یارمەتیم بدەن؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

زۆر باش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. خودا عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك بپارێزێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌