هێزه‌كانی عێراق 80 چه‌كداری داواكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و دۆڵی نه‌ینه‌وا جێبه‌جێكران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (26 شوبات) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه ده‌ستمانكه‌وتووه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی پلان بۆداڕێژراویان ئه‌نجامدا و 80 تیرۆریستی داواكراو به تاوانی ئیشكردن له‌گه‌ل داعشدا له كاتی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكه‌دا، ده‌ستگیركران."
وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كان 30 چه‌كداری پێشكه‌وتووی داعشیان له‌نێودایه كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه و له‌نێو خه‌ڵكه ئاواره گه‌ڕاوه‌كاندا خۆیانحه‌شارداوه، به‌ڵام دانیشتوان هه‌واڵیانلێدان."
وتی چه‌ك و زانیاریی نێو مۆبایل و لاپتۆپه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه سه‌ركرده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان پشتده‌به‌ستن به زانیاری و ئاماژه‌كانی دانیشتوان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كداره داعشانه‌ی له پارێزگاكه‌دا ماون.