شرۆڤە

توێژەران گومانیان لە جیابونەوەی بەرەی فەتحی شام لە قاعیدە هەیە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

چەکدارانی بەرەی شام، کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوو، بەشداریدەکەن لە نمایشێکی هێزدا لە مەعارەت نوعمانی سوریادا. [خاوەنی وێنە: عەبدوڵا جارك]

ئەگەرچی ئیدیعای ئەوە ئەکات کە بەشێك بێت لە ئۆپۆزسیۆنی سوری، بەرەی فەتح ئەلشام بەڕێژەیەکی زۆر لە جەنگاوەری بیانی پێکهاتووە -- ئەمەش راستیەکی ناڕەحەتە کە سەرکردایەتیەکەی هەوڵئەدات لە بەهای کەمبکاتەوە، توێژەران بە دیارونایان وت.

هەروەها پرسیاری ئەوە دەکەن کە گروپەکە، کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوو بەڕاستی لە قاعیدە جیابۆتەوە ، بەوەی دەڵێن کە راگەیاندنی جیابوونەوەی هەنگاوێکی پلانبۆداڕێژراو بوو بۆ دڵنیابوونەوەی لە بەشداریی لە چارەسەرێکی سیاسییدا بۆ سوریا.

هەڵگرتنی شوێنپێی قاعیدە

ژمارەیەکی زۆری چەکدارە بیانییەکانی نێو ریزەکانی فەتحی شام پێشتر شەڕیانکردووە لە چەندین شوێنی وەك ئەفغانستان، بۆسنە، چیچان، لیبیا و یەمەن.

ئەم چەکدارانە، بەتایبەت ئەوانەی ئاسیای ناوەڕاست، پێگەیەکی باڵاتریان هەیە لە گروپەکەدا، چونکە چەکداری بەتوانان و زۆرترین ئەزمونی شەڕیان هەیە.

ئەفسەری خانەنشینی سوپای میسر لیوا یەحیا محەمەد عەلی، پسپۆری گروپە توندڕەوەکان وتی: "دوای بەناو-جیابوونەوەی بەرەی فەتحی شام لە قاعیدە، بەشێوەیەکی بنەڕەتی کاریکردووە لەسەر پرەنسیپی راکێشانی ئەندامی جیهادی و تەکفیری لە هەموو وڵاتانی دونیاوە، بە چاوکردن لە گروپی باوانی، قاعیدە."

بە دیارونای راگەیاند گروپە تیرۆرستییەکان بەتایبەت پشت بەم جۆرە هەوڵە لە ئەندامگرتن دەبەستن، تا دڵنیابن لەوەی ئامادەگیی جیهانیی و هەڕەشەیان "سنوردار نەکراوە لە ناوچەیەکی جوگرافیی تایبەتدا".

بە ئاماژەکردن بەوەی چەکدارانی بەرەی نوسرە ناسراون بە دڕندەیی لە شەڕدا، عەلی وتی: "لە رابوردوودا بەرەی نوسرە توانیبووی بڕێکی زۆر لە چەکداری بیانیی و عەرەب رابکێشێت بۆ نێو ریزەکانی لەسەر بنەمای ئەوەی یەکەمین گروپی جیهادیی بوو بوونی خۆی رابگەیەنێت لەدوای تەقینەوەی روداوەکانی سوریاوە."

وتیشی سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری بیانی لە ریزەکانی فەتحی شام، وەك بەرەی نوسرەی پێشوو، هەوڵدەدات وێنای ئەوە نمایشبکات کە زۆرینەی چەکدارەکانی سورین و "گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە".

توێژەر لە سەنتەری شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، سامی غەیت وتی بە خۆدوورخستنەوە لە قاعیدە، سەرکردەکانی فەتحی شام هەوڵدەدەن پێگەیەك بۆ خۆیان دەستەبەربکەن لە داهاتووی سیاسی سوریادا.

بە دیارونای وت "دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی پەراوێز ناخرێن" لەکاتێکدا سوریا بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاودەنێت.

وتیشی، بەڵام زۆرێك لەو چەکدارە بیانییەکانی بەیعەتیان بە فەتحی شام داوە "ئیمتیازی زۆریان پێدراوە بەسەر سوری وعێراقیی و عەرەبدا".

بە دیارونای وت کە "پلەبەندیی خۆیان هەیە" و کە "ئەمیرەکانیان لە هەمان نەتەوەی خۆیانن، تەنانەت هەریەکەی لە ناوچەیەکی تایبەت بەخۆیان شەڕدەکەن".

وتی: "سەرۆکی فەتحی شام ئەبومحەمەد جۆلانی رەنگە ئەم ئیمتیازانەی پێدابن تا رێبگرێت لە هەڵاتنیان لە [بەرەی فەتحی شام] و رێگربێت لە دروستبوونی شەڕ لەنێوان ئەوان و گروپەکانی دیکەی فەتح لە نەتەوەکانی دیکە."

گومان لە جیابوونەوە لە قاعیدە

عەلی وتی سەرەڕای ئەوروپی و ئاسیا ناوەندییەکان، هەندێ چەکداری وڵاتانی عەرەبی لەنێو ریزەکانی فەتحی شامدان.

بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری عێراقی گومان دەخاتە سەر ئەوەی فەتحی شام بەڕاستی لە قاعیدە جیابۆتەوە یان نا، وتی، بە ئاماژەکردن بەوەی چەکدارە عێراقییەکان لە کرۆکی قاعیدەدان لە عێراق.

عەلی وتیشی ناتوانرێت ژمارەی تەواوی چەکدارە بیانییەکان دیاریبکرێت، چونکە چەکدارە هاتووەکان بە گەیشتنیان بە سوریا پەیوەندییان کرد بە هەردوو "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و بەرەی نوسرەشەوە.

وتیشی هەندێکیان دواتر لەنێو ئەو دوو گروپەدا ریزەکانیان گواستەوە.

بەگوێرەی چاودێرییکردنی بڵاوکراوەکانی فەتحی شام و ئەو زانیارییانەی بەدەستی گەیشتووە لە سەرچاوەکانیەوە لە سوریا، رۆژنامەنوسی سوری محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای راگەیاند چەکدارە بیانییەکان لایەنێکی سەرەکیی هێزی سەربازیی فەتحی شامن.

وتی: "چەکدارە بیانییەکان بەردەوام بەیعەت دەدەن یان بە داعش یان بە فەتحی شام".

وتی بۆ نمونە لە 2015، جەیش ئەلموهاجیرین و ئەنسار بەیعەتیان بە گروپەکە دا کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوو.

وتیشی ئەو گروپە 2,000 کەسییە پێکهاتووە لە چەکداری چەندین نەتەوە، لە تاجیکستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان، چیچان و چەندینی دیکەش.

راشیگەیاند گروپی بچوکی دیکە وەك گروپی چیچانییەکانی کرایمیا، کەتیبەی تەوحید و کەتیبەی جیهاد، پێکهاتوون لە چەکداری نەتەوەکانی سۆڤێتی پێشوو، ئەوانیش بەیعەتیان بە بەرەی نوسرەی پێشوو دابوو.

وتی ژمارەیەك چەکداری ئەوروپی، لەنێویاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە روسی، راستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرەی فەتحی شامەوە کرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500