هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی بەرەی فەتحی شام لە سوریا کوژرا

فەرماندەیەکی باڵا و یەکێك لە دامەزرێنەرانی بەرەی فەتحی شام، کە پێشتر لقێکی قاعیدە بووە و بە بەرەی نوسرە ناسرابوو، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە لە ناوچەیەکی نزیك شاری حەلەبی سوری، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (9 ئاب) رایگەیاند.

هێرشە ئاسمانیەکە رۆژی پێنجشەممە کۆبونەوەیەکی سەرکردەکانی سوپای فەتحی کردە ئامانج کە بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیە ئۆپۆزسیۆنەکانە و بەرەی فەتحی شام ئەندامێکی سەرەکییەتی. ئەبو عومەر سەراقب لەو هێرشەدا کوژار و ناوبراو چدنین ناوی خوازراویشی بەکارهێناوە بۆ چالاکیەکانی وەک ئەبو هاجر حومسی.

بەرەی فەتحی شام "شەهیدبوونی"سەراقبی لە سۆشیال میدیادا راگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەمانی مرۆڤ وتی فڕۆکەیەکی نەناسراو کۆبونەوەیەکی شەوی پێنجشەمەی پێکاوە کە بووە هۆی کوژرانی سەراقب و فەرماندەیەکی دیکە بەناوی ئەبو موسلم شامی.

سەرۆکی روانگەکە رامی عبدولرەحمان وتی: "ئەمە بەبێ شك گەورەترین گورزە کە لە فەتحی شام و سوپای فەتح کەوتبێت لە سوریا."

بەپێی روانگەکە سەراقب بەرلەوەی فەرماندەیەکی باڵی بەرەی نوسرە بێت پێشتر ئەندامێکی باڵای قاعیدە بووە لە عێراق کە دواتر بووە هەوێنی دروستبوونی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

بەپێێ هەواڵەکان سەراقب دامەزرێنەری لقی لوبنانی بەرەی نوسرە بووە کە بەرپرسیارێتی چەندین تەقینەوەی گرتۆتە ئەستۆ لە وڵاتەکەدا، هەروەها ناوبراو فەرماندەیی هێرشەکەی جەیشی فەتح بووە لە ساڵی 2015دا کە نزیکەی تەواوی پارێزگای ئیدلیبی گرت.

لە مانگی ئاب سەراقب سەرکردایەتی هێرشێکی کرد دژی چەکدارانی رژێم کە گەمارۆی ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنیان دابوو لە رۆژهەڵاتی شارە دابەشبوەکەدا، ئەو هێرشەش توانی رێگایەکی گەیاندنی پێداویستەکان بکاتەوە لە باشوری شارەکە کە گەمارۆکەی تێکشکاند، بەڵام هێزەکانی رژێم ئەم هەفتەیە هەموو ئەو ناوچانەیان گرتەوە کە مانگی رابردوو لە دەستیاندابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500