هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ژنانی داعش لە کەمپی هۆڵ هێشتا لە گومڕاییدا دەژین

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ژنان و منداڵان دەبینرێن لە کەمپی هۆڵ، کە هەزاران ژن و منداڵی چەکدارانی داعش تیایدا نیشتەجێن. [وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]

ژنان و منداڵان دەبینرێن لە کەمپی هۆڵ، کە هەزاران ژن و منداڵی چەکدارانی داعش تیایدا نیشتەجێن. [وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]

بەرپرسانی کەمپەکە رایدەگەیەنن دوای ئەو شکستە سەربازییە ئابڕوبەرە و راگرتنیان لە کەمپی ئاوارەکاندا لەژێر پاسەوانییەکی تووندا، کەچی هێشتا ژنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) باوەڕیان بە خەونەکانیانە ده‌رباره‌ی "خەلافەتی" داعش.

ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرهاد خۆجە وتی هەندێكیان وا رەفتاردەکەن وەك ئەوەی سەرکردایەتی داعش -- له‌نێویاندا سەرۆکە هەڵهاتووەکەیان ئەبو بەکر بەغدادی-- لە پەیوەندیدا بن لەگەڵیان و فەرمانیان پێبدەن.

بە دیارونای وت ئەوە بە روونی گومڕاییە.

داعش دووچاری شکستێكی وێرانکەر بووه‌وە و چەکدارەکانی دیکەی کە ماونه‌ته‌وه‌ بەردەوام لە هەڵهاتندان، بەغدادیش کە لە حەشارگەدایە تەنیا دوو پەیامی دەنگیی لە پاره‌وه‌ بڵاوکردۆتەوە، کە پڕن لە قسەی زل و لێدوانی نائومێدانه‌.

گروپێك لە ژنانی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان لەناو خەیمەکانی کەمپی ئاوارەکانی هۆڵدا وەستاون لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا. [وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]

گروپێك لە ژنانی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان لەناو خەیمەکانی کەمپی ئاوارەکانی هۆڵدا وەستاون لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا. [وێنە: ئاژانسی نۆرس پرێس]

خۆجە وتی ژنەکانی کەمپی هۆڵ کە دەڵێن گوایە لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەرکردایەتی داعش دەیانەوێت لەڕێی ناوی بەغدادی و فەرماندەکانییەوە کاریگەری پەیدابکەن لەناو کەمپە داخراوەکەی لەژێر چاودێرییەکی تووندایه‌.

وتی لەو رێیەوە دەیانەوێت چەند شتێك دەستبخەن بۆخۆیان و منداڵەکانیان لەکاتێكدا ژنانی دیکە لەو بازنەیە دەربکەن.

چالاکوان عەمار ساڵح بە دیارونای وت ژنانی داعش لە کەمپەکەی دێهاتەکانی باشوری حەسەکە وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن وەك ئەوەی بەناو"خەلافەت"ه‌كه‌ مابێت.

ئەو ژنانە هێشتا بەگوێره‌ی رێسا تووندەکانی گروپەکە ژیاندەکەن، وەك رێکارە توندەکانی پۆشاك و سزادانی ئەوانەی هەوڵدەدەن سەنگەر بگوێزنەوە.

وتی ژنانی داعش تیمی حیسبە ('پۆلیسی ئایینی') پێكده‌هێنن بۆ سزادانی ئەو ژنانەی وا دەبینرێن یاساکان پێشێلدەکەن و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ ژنانی داعش لە کەمپەکە هەوڵیش دەدەن هەموو روماڵێکی راگەیاندن بقۆزنەوە بۆ بەرزکردنەوەی دروشمەکانی داعش.

وتی سەرباری هەموو ئەوەی روویداوە، ئەم ژنانە بەردەوام لە گومڕاییدا دەژین، لە رێی کردەوەکانیشیانەوە نیشانیدەدەن کە چەندە باوەڕیان گۆڕاوە لەلایەن گروپەکەوە.

پلەبه‌ندیی تووندڕەوانەی بێمانا

خۆجە وتی ژنە بیانییە توندڕەوەکان سەرکەوتووبوون لە سەپاندنی خۆیان لە سەرەوەی سیستمی پلەبه‌ندییان، دوای ئەوان عێراقییەکانن ئینجا سورییەکان.

زۆربەی ئەو ژنانە هاوژینی "ئەمیر" و چەکدارە بیانییەکانی داعش بوون.

وتی لەهەمانکاتدا ئەو ژنانەی قوربانین لەلایەن تیمە خۆسەپێنەکانی حیسبەوە سزادەدرێن "بۆئەوەی ببنە نمونە بۆ ئەوانەی تر".

خۆجە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ ئەو تیمانە رێسای تووند دادەنێن بۆ ژنەکانی دیکەی کەمپی هۆڵ، بەتایبەتی لەسەر تێکەڵاوبوون لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی و پەرستار و پاسەوان و تیمەکانی رۆژنامەوانان و لێكۆڵەرەوان.

وتیشی ژنانی پلە نزم، بەتایبەتی ئەوانەی ژنی چەکدارە ئاساییەکانی گروپەکە بوون، لە رەوشێکی پڕ لە ترسدا دەژین بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی ژنە تووندڕەوە بیانییەکان هەیانە.

تیمەکانی حیسبە کۆنترۆڵی خۆیان وا سەپاندووە تا ئەو ئاستەی ئەوانەی دژی فەرمانەکانیان بوون کوژران یان دووچاری ئازاردانی جەستەیی کراونەتەوە.

بەرپرسی مانگی سووری کوردی، ئازاد دودێکی بە دیارونای وت ژنە باڵادەستە تووندڕەوەکان لە کەمپی هۆڵ "تووندڕەوانە بەدکردارن و بەردەوام جموجۆڵیان هەیە لەناو کەمپەکەدا".

وتی چەندین رووداوی چەقۆ وەشاندن تۆمارکراون، بەتایبەتی لەکاتی بەرپابوونی پشێویدا ئەو کاتانەی پاسەوانەکان هەوڵدەدەن بەرگری لەو ژنانە بکەن کە قوربانیی سزادانی جەستەیین.

وتی ئەمە پشێویی دروستکردووە له‌ کەمپەکەدا و بۆتە هۆی راگەیاندنی باری نائاسایی زیاتر لە یەكجار تا پاسەوانەکان بتوانن کۆنترۆڵی کەمپەکە بکەن و ئارامی و رێکوپێکی بگەڕێننەوه‌ بۆ کەمپەکە.

ژنانی هۆڵ 'واقعیان تەڵاق داوە'

دودێكی وتی زۆربەی ژنانی داعش لە کەمپی هۆڵ "وا دەردەکەون بەتەواوی واقعیه‌تی ئەوەیان تەڵاق دابێت كه‌ لە دەرەوەی کەمەپەکە روودەدات و "باوەڕناکەن بەوەی کە لەدنیای دەرەوە دەگوزەرێت".

وتیشی بەو گومڕاییەوە دەژین کە "خەلافەت" ماوە و رەتیدەکەنەوە بەهیچ شێوەیەك بدوێن لەسەر شکستی گروپەکە.

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، ئوم سوهەیب، بێوەژنی چەکدارێکی تونسیی داعش، وتی تەنیا بۆ ئەوە هاتۆتە کەمپی هۆڵ "چونکە فەرمانی بەغدادی بووە".

بە ئاژانسە هەواڵییەکەی وت نزیکەی سێ ساڵە خێزانەکەی لە عێراق نەبینیووە و لەوەش نەدەچوو تامەزرۆی گەڕانەوە بێت. وتی تەنیا ئاواتی "گەڕانەوەی خەلافەتە" تا "لەوێ نیشتەجێ" ببێت.

عێراق لە کۆتایی 2017 شکستی سەربازیی داعشی راگەیاند. لە ئازاری ئەمساڵیش هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند كه‌ داعش لە باغۆز دەرپەڕێندراوە، دوا شوێنی ژێردەستی گروپەکە لە سوریا.

ئوم سوهەیب، کە لە دوا شوێنی شەڕی گروپەکە بوو لە باغۆز، یەکێك لەو دەیان هەزار کەسە بوو کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و بە بارهەڵگر هێنرانە کەمپەکەی لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێت لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

بەگوێره‌ی دەزگاکانی دەسەڵاتی کوردان، کۆی گشتی نزیکەی 12,000 بیانی -- 4,000 ژن و 8,000 منداڵ -- ئێستا لەو کەمپانەدا دەژین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌وانه‌ شایسته‌ی ژیان نین. سوێندبێت به‌ كه‌عبه‌ و مافی هه‌موو خه‌ڵكێكی دڵسۆز، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له‌سێداره‌ بدرێن یان بكوژرێن، نه‌ك به‌ گوریس، به‌ڵكو به‌ به‌كارهێنانی هه‌مان شێوازی قێزه‌ونی خۆیان، به‌ سوتاندنیان به‌زیندوویی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌