هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پسپۆڕێك: وتارەکەی بەغدادی هەوڵێکی ناکام بوو بۆ گەڕانەوە مەیدان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم ژنەی داعش لەگەڵ منداڵەکانی باغوزی جێهێشت و خۆی رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد. سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی داوای لە پاشماوەکانی گروپەکە کردووە خێزانی لەوشێوەیە 'ئازاد' بکەن. [خاوەنی وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە]

ئەم ژنەی داعش لەگەڵ منداڵەکانی باغوزی جێهێشت و خۆی رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد. سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی داوای لە پاشماوەکانی گروپەکە کردووە خێزانی لەوشێوەیە 'ئازاد' بکەن. [خاوەنی وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە]

دوایین وتار لەلایەن سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادییەوە، کە دووشەممە (16 ئەیلول) لە تۆمارێکی دەنگییدا بڵاوکرایەوەهەوڵێکی ناکامی دیکەیە بۆ زیندووکردنەوەی گروپەکە، شاره‌زایه‌كی بواری گروپە تیرۆریستیەكان وتی.

لە تۆمارە دەنگیەکەدا، کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، ئەو سەرکردە ده‌ستپێنه‌گه‌یشتووه‌ی داعش داوا لە چەکدارە ماوەکانی دەکات بگەڕێنەوە مەیدان دوای ئەو زەبرە کوشندانەی لە عێراق و سوریا بەر گروپەکە کەوت.

هەروەها داوایان لێده‌كات چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان لە زیندانەکان رزگاربكه‌ن.

بەگوێرەی پسپۆڕێكی بواری تیرۆریزم، وائیل عەبدولموتەلیب کە شیکاری تۆمارە دەنگیەکەی کرد، ئەو وشە و ئایه‌ته‌ قورئانیانەی لە وتارەکانی بەغدادیدا بەکارهاتوون ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی نێو ریزەکانی گروپەکە خۆیان لە شەڕ دزیوەتەوە.

بە دیارونای وت كه‌ ئەمە شایەنی تێبینیکردنە، چونکە بەغدادی پێشتر وای نیشاندەدا کە چەکدارانی هێزێکی سەربازیی شکست نەخواردوون و بانگەشەی ئەوەی دەکرد كه‌ سەربازەکانی بە ویستی ئازادی خۆیان بۆ شەڕ هاتوون، کە بەئاشکرا چیتر بەوشێوەیە نیە.

دەربارەی داواکەی بەغدادی بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکان، عەبدولموتەلیب بە "داخوازییەکی هەستبزوێن"ی لەقەڵەمدا بۆ جوڵاندنی هەستی "ئەرك" لەنێو پاشماوەکانی گروپەکەدا.

داعش تووشی 'لاوازییەکی بێوێنە' هاتووه‌

عەبدولموتەلیب وتی لەپشت رەوانبێژیی ئاساییەوە، وتارەکەی بەغدادی -- کە یەکەمینە لە ماوەی پێنج مانگدا-- ئاماژە بەوە دەکات گروپەکە تووشی لاوازییەکی بێوێنە هاتووه‌ بەهۆی هێرشی یەک لەدوای یەكه‌وه‌ کە لەدژی ئەنجامدراوە.

ئاماژەیکرد بەوەی دوایین پەیامی سەرکردەکەی داعش دوای سەرکەوتنی هێزە ئەمنیەکان دێت لە بەدووکەوتن و دەستگیرکردن یان کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە پاشماوەکانی داعش لە سوریا و عێراق، هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی چەندین راپۆرتی نوێدا ده‌رباره‌ی خراپیی باری تەندروستیی بەغدادی.

عەبدولموتەلیب وتی شتێکی سەرنجڕاکیشە کە بەغدادی وا دەبینرێت هەوڵی راکێشانی ئەندامانی گروپە توندڕەوەکانی دیکە بدات یان هێڵی گفتوگۆ بکاتەوە لەگەڵ ئەندامانی قاعیدە و بەرەی نوسرە کە لەئێستادا كرۆكی تەحریر شام پێكدێنن.

وتی ئه‌و هه‌وڵه‌شی به‌ به‌كارهێنانی رسته‌ی "هێرشی یەکگرتوانە" دا.

وتی بەڵام تەنانەت گەر توندڕەوانی دیکەش کراوە بوونایە بۆ راکێشانی داعش یان هاریکاری لەگەڵ گروپەکە، جێبەجێکردنی سەخت دەبوو چونکە گروپە توندڕەوەکان تا دێت زیاتر پەرته‌وازه‌ دەبن.

عەبدولموتەلیب ئاماژەیکرد بەوەی ئەو ناوچانەی کە بوونیان لێیان هەیە پارچە پارچە کراون و بەڵگەی باش لەسەر شەڕی نێوخۆینێوان گروپه‌ تووندڕەوه‌ جیاوازه‌كان هه‌ن.

وتی: "تەنانەت ناوچەی ئیدلیبیش چیتر سەلامەت نیە بۆ ئەوان، چونکە دەبینن زیاد لە گروپێکی تیرۆریستی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە دەکرێنە ئامانج."

وتیشی هێرشە ئاسمانیەکان سەرکەوتووبوون لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە تووندڕەوان، لەنێویاندا سەرکردەی ناسراو و ده‌سه‌ڵاتدار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500