هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە ئەمنیەکانی هۆل ئاژاوەی ژنانی داعش داده‌مركێننه‌وه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

ئەو خەڵکەی نێو هۆل کە هیچ پەیوەندییەکی سەلمێنراویان بە داعشەوە نەبووە رێیان پێدراوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

ئەو خەڵکەی نێو هۆل کە هیچ پەیوەندییەکی سەلمێنراویان بە داعشەوە نەبووە رێیان پێدراوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

رووداوێکی تووندوتیژیی كه‌ وروژێنرا لەلایەن ئەندامانی تووندڕەوی مێینەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌لەنێو کەمپی هۆلدا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا سەرکەوتووانە بەری پێگیراوە، بەرپرسێکی مانگی سووری کوردی وتی.

رووداوە ئەمنیەکان لەو کەمپە جەنجاڵەدا لە بەرزبوونەوەدان، کە خێزانی چەکدارانی داعش تیایدا نیشتەجێن لەنێو دانیشتوانە 70,000 کەسیەکەیدا، بەجۆرێك ژنانی بیانی و منداڵەکانیان لە دانیشتوانە سوری و عێراقییەکان جیاکراونەتەوە.

بەرپرسێکی کورد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی لە دوایین رووداودا ژنێك کوژرا و شەش برینداربوون لەو بەشەی جیاکراوەتەوە بۆ ژنانی بیانی.

هێزە ئەمنیەکان 40 ژنیان دەستگیرکرد لەو بەشەی کەمپەکە کە بۆ بیانییەکان دابینکراوە.

ژنانی داعش بەشداریده‌كه‌ن له‌ خۆپیشاندانێك لەنێو کەمپی هۆلدا، کە تێیدا پێكدادان دروستبوو له‌نێوان ئەندامانی تووندڕەوی گروپەکە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییەدا کە بۆ پاراستنیان جێگیرکراون. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

ژنانی داعش بەشداریده‌كه‌ن له‌ خۆپیشاندانێك لەنێو کەمپی هۆلدا، کە تێیدا پێكدادان دروستبوو له‌نێوان ئەندامانی تووندڕەوی گروپەکە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییەدا کە بۆ پاراستنیان جێگیرکراون. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

گروپێك لە ژنانی داعش لە دەرەوەی خێمەیەکی کەمپی هۆلن، کە 70,000 کەس لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا ئەندامانی توندڕەوی داعش. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات مستەفا بالی]

گروپێك لە ژنانی داعش لە دەرەوەی خێمەیەکی کەمپی هۆلن، کە 70,000 کەس لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا ئەندامانی توندڕەوی داعش. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات مستەفا بالی]

لقی ژنانی یەکەی حسبەی داعش ("پۆلیسی ئاینی") دەستیانکردووە بە تووندوتیژیی لەنێو ئەو کەمپە جەنجاڵەدا. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

لقی ژنانی یەکەی حسبەی داعش ("پۆلیسی ئاینی") دەستیانکردووە بە تووندوتیژیی لەنێو ئەو کەمپە جەنجاڵەدا. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تی ڤی]

بەرپرسی هیلالی سووری کوردی، ئازاد دودەکی بە دیارونای وت دوایین ئاژاوەکان لەلایەن ژنانی داعشه‌وه‌ یاخود موهاجیراتەوە ئەنجامدران ("ژنانی کۆچبەر") کە یەکەیەکی حسبە ("پۆلیسی ئایینی")یان دامەزراندووە.

وتی ئەمە گروپێکی پاسەوانن کە هەوڵدەدەن ژنانی دیکەی نێو کەمپەکە بەرپرس رابگرن بەرامبەر بە شکاندنی یاساکانی داعش یان هەوڵدان بۆ جیابوونەوە.

وتیشی لێکۆڵینەوەیەك بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ژنانەی دەستیانکرد بە ئاژاوەکان و هێرشیانکردە سەر ئەوانەی هەوڵیاندا لەو ناوچەیەی كه‌مپه‌كه‌ هەڵبێن کە لەژێر دەستی ئەواندایە.

هه‌روه‌ها وتی ژنەکان هێرشیانکردە سەر ئاسایشیش (هێزە ئەمنیە کوردییەکان) کە ئەرکی پاسەوانییان پێسپێردراوە.

دودەکی وتی: "بارگرژییەکان پەرەیانسەند کاتێك جەستەی ژنێك لەنێو کەمپەکەدا دۆزرایەوە و وادیاربوو رووبەڕووی ئەشکەنجەدان بووبێتەوە."

بەگوێرەی ئەو بەرپرسە کوردەی ناوی خۆی نەدا، ژنەکە بە چەقۆ کوژرابوو لەلایەن ئەو ژنانەی داعشه‌وه‌ کە "دادگایان" دامەزراندووە بۆ دادگاییکردنی هاوڕێکانیان.

دودەکی وتی ژنانی داعش نەوەستاون لە هێرشکردنە سەر ژنانی نێو کەمپەکە و ئاماژەیکرد بەوەی به‌ ئامێری تیژ هێرشیشیان کردە سەر کارمەندانی ئەمنی.

وتی دوو ژن کە لەلایەن یەکەکەی حسبەوە هێرشیان کرابووە سەر و بریندارکرابوون توانییان خۆیان بگەیەننە ناوچەیەکی سەلامەتی کەمپەکە و برانە ناوەندی تەندروستی دەرەوەی کەمپەکە بۆ چارەسەرکردنی برینه‌كانیان.

زه‌وییه‌كی به‌پیت بۆ ئایدۆلۆژیای تووندڕەو

دودەکی وتی چاوەڕوانی ئاژاوە دەکرا، چونکە کەمپەکە جەنجاڵە و شوێنی ژمارەیەکی زۆر له‌ ژنانە کە ئایدۆلۆژیای داعشیان لەخۆگرتووە.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مستەفا بالی دووشەممە (30 ئەیلول) وتی دۆخی نێو کەمپەکە "زۆر بەرەو خراپبوون دەچێت".

لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وتی: "بەمدواییانە چەکدارانی داعش هەوڵەکانی خۆڕێکخستنەوەیان زیادکردووە لەڕێی ژنانی نێو کەمپەکەوه‌."

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاند: "لەنێو کەمپەکەدا بارگرژییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاون بەجۆرێك هەموو هەفتەیەك رووداوێکی ئەمنی تۆماردەکرێت."

بەڕێوبەری ئاسایش، عامر عەلی دەربارەی ژنانی داعشی نێو کەمپەکە وتی: "وەك دوژمن دەمانبینن و ئەمەش چەند کێشەیەك دروستدەکات."

وتی داعش دەیەوێت "ئایدۆلۆژیای خۆی بڵاوبکاتەوە لەڕێی ئەم ژنانەوە" و وتیشی منداڵانیش کێشەیه‌كن.

بەرپرسێکی کورد، شێخموس ئەحمەد وتی: "ئامرازی رووبەڕوونەوەی هەموو ئەو رووداوانەمان نیە کە روودەدەن، بەڵام هەوڵدەدەین بەربگرین بەو رووداوانە."

ئەحمەد هۆشداریی دا لەوەی پشتیوانانی داعش "پابەندن بە ئایدۆلۆژیاکەیانەوە و هەمیشە جێگەی مەترسین".

مانگی ئازار، هەسەدە داعشی دەرکرد لە دوایین ناوچەی ژێردەستی لە سوریا.

دەیان هەزار کەس، زۆربەیان ژن و منداڵ، لە هەڵمەتێکی چەند هەفتەییدا بە لۆری گواسترانەوە بۆ کەمپەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن.

بەگوێرەی بەرپرسانی کورد، بەگشتی نزیکەی 12,000 بیانیی -- 4,000 ژن و 8,000 منداڵ -- لەئێستادا لەو کەمپانەدا دەژین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500