دوایین هەوڵی تەحریر شام بۆ خۆناساندنەوە-- بە گۆڕینی ئاڵاکەی بۆ جاری سێیەم، ئەمجارەیان به یهێك كه لەوەی شۆڕی سوریا دەچێت -- رووبەڕووی بەرەنگاری بۆتەوە لەلایەن چالاکوانان و مەدەنیەکانی سوریاوە.
چالاکوانان دەڵێن نیگەرانن لەوەی ئەمە دیدگای دەرەوە و ناوەوەی سوریا دەگۆڕێت، بەجۆرێك لەبهرچاوی جیهان، ئۆپۆزسیۆنی سهرهكی وادەردەکەوێت یەکیگرتبێت لەگەڵ یان رێگەی دابێت بە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەو.
بڕیاری گۆڕینی ئاڵای تەحریر شام لە باکوری سوریا بە ئاڵایەکی نوێ لەلایەن لیژنەیەکی دامەزرێنەری بەناو حکومەتی رزگارییەوە دەرکرا، کە باڵی سیاسیی تەحریر شامە.
رووبەڕووی رەتکردنەوە و رەخنەی بەرفراوان بووە، لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا، چونکە بڕیارەکە وەك گورزێكی نوێ دەبینرێت كه له شۆڕش دهدرێت.
پارێزەری سوری و کەسایەتییهكی ئۆپۆزسیۆن، بەشیر بەسام بە دیارونای وت لیژنەکە ئەم هەفتەیە ئاڵایەکی نوێی سەپاند کە دەبێت دەستبەجێ بەکاربهێنرێت لە ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێم.
وتی زۆر لە ئاڵای رهسهنی شۆڕش دەچێت، بە هەمان رەنگەکانی سەوز و سپی و رەشەوە، بەڵام سێ ئەستێرە سوورەکەی ئاڵای شۆرش گۆڕاون بە شەهادەت.
دەقی شەهادەت بەهەمان شێوازی ئاڵای بەرەی نوسرە نوسراوە، کە بەکاردەهێنرا تا ئەوکاتەی ئهم گروپەکەی سەر بە قاعیدە گۆڕا بۆ تەحریر شام.
رەتکردنەوەی بەرفراوان
بەسام وتی: "بڕیاری لەخۆگرتنی ئاڵایەکی نوێ بەتەواوی لەلایەن خەڵك و چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە رەتکراوەتەوە لەناوەوە و دەرەوەی سوریا."
وتی بەڵام ئاڵا نوێکە دەکرێت ببێتە ئەمری واقیع و ئاماژەیکرد بەوەی تەحریر شام چەند مانگێکە هەڵکردنی ئاڵای شۆڕشی قەدەغەکردووە لە ئاهەنگ و خۆپیشاندانەکاندا.
وتیشی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە پێکدادانی ئەنجامداوە لەگەڵ چالاکوان و مەدەنیەکانلە چەندین بۆنە و لەسەر چەندین بابەت.
بەسام وتی گۆڕینی ئاڵاکە لێدانێکی نوێیە لە شۆڕشی راستەقینە و ئاڵا نوێکە "حسابنەکردنێکی تەواوەتییە بۆ ژیانی شۆڕشگێرە کوژراوەکان و هەموو ئەوانەی بە فیشەك و موشەکی رژێم لەم چەند ساڵەدا برینداربوون".
وتی ئەو گۆڕانکارییە بەجۆرێك لێکدەدرێتەوە کە هەر کەسێك پشتیوانیی شۆڕشی کردبێت بەرەو توندڕەوی رۆیشتووە، یان لانیکەم پشتگیریی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەکات کە بەنێو باکوری سوریادا بڵاوبوونەتەوە.
وتیشی: "کاتی بڕیارەکە زۆر مەترسیدارە." ئاماژەیکرد بەوەش كه تەحریر شام ئەم هەنگاوە بەکاردەهێنێت بۆ هێنانەناوەوەی لایەنانی توندڕەوی زیاتر بۆ پەیوەندیکردن بەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوە و هاندانی گروپە میانڕەوەکان بۆ هاوپەیمانێتی کردنی.
ههروهها وتی بڕیارەکە دەکرێت وابکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە کە شەڕی گروپە توندڕەوەکان دەکەن لە سوریا پشتگیریی هەندێك لایەن نەکەن و ئاماژەیکرد بەوەی گەر ئەوە رووبدات، رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و نەتەوە یەگکرتوەکان هەمان کار دەکەن.