هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام تەقە لە خۆپیشاندەرە مەدەنیەکان دەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆپیشاندەرانی شاری ئەتاریبی سوری، خۆرئاوای حەلەب، هه‌ڵدێن دوای ئەوەی لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە تەقەیان لێکرا. [خاوەندارێتی وێنە: خەلیل مەعتوق]

خۆپیشاندەرانی شاری ئەتاریبی سوری، خۆرئاوای حەلەب، هه‌ڵدێن دوای ئەوەی لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە تەقەیان لێکرا. [خاوەندارێتی وێنە: خەلیل مەعتوق]

ئەندامانی تەحریر شام، سێشەممە (14 تشرینی دووەم) تەقەیان لەو مەدەنیانە کرد کە خەریکی ئامادەکاریی بوون بۆ خۆپیشاندان دژیشەڕەکانی نێوان گروپەکە و نورەدین زەنکی، چالاکوانێك بە دیارونای وت.

مەدەنیەکانی ئەو شارەی خۆرئاوای حەلەب گیریانخواردووە لەنێو ئاگری شەڕی سەختی نێوان تەحریر شام، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە، لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی چەکداری نورەدین زەنکی.

شەڕەکانی نێوان ئەو دوو گروپە چەندین كه‌سی ناوچەکەی کوشتووە یان بریندارکردووە.

چالاکوانی رۆژنامەنووسی ناوچەکە خەلیل مەعتوق بە دیارونای وت خەڵکەکە لەنزیك دەروازەی ئەتاریب گردبوونەوە و ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك دژی شەڕی بەردەوامی نێوان دوو گروپەکە.

دانیشتوانی ئەتاریب كۆبوونه‌وه‌ پێش ئەوەی تەقەیان لێكرا لەلایەن ئەندامانی توندڕەوی هاوپەیمانێتی تەحریر شامەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە. [خاوەندارێتی وێنە: خەلیل مەعتوق]

دانیشتوانی ئەتاریب كۆبوونه‌وه‌ پێش ئەوەی تەقەیان لێكرا لەلایەن ئەندامانی توندڕەوی هاوپەیمانێتی تەحریر شامەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە. [خاوەندارێتی وێنە: خەلیل مەعتوق]

وتی بەڵام هەر کە خۆپیشاندەران ئاڵای شۆڕشی سوریایان بەرزکردەوە، ئەندامانی تەحریر شام نزیك بازگەیەکی ئەمنی بەهەڕەمەکی تەقەیان لێکردن تا بڵاوه‌یان پێبكه‌ن، بەبێ هۆشداری پێشتر، کە بووە هۆی کوشتنی کەسێك و بریندارکردنی چەند کەسێکی دیکە.

چه‌ند منداڵێك لە تەقەکردنەکەدا برینداربوون

مەعتوق، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لەبەر نیگەرانی لە سەلامەتی خۆی، وتی منداڵان لەناو نزیكه‌ی ئه‌و نۆ مەدەنییەدا بوون کە برینداربوون لە رووداوەکەدا و ئاماژەی بەوەکرد "سەختە دڵنیابین لە ژمارەی قوربانیان".

وتی ئەمە لەبەرئەوەی خۆپیشاندەران بە ئاراستەی جیاوازدا بڵاوبوونەوە، "و خەڵکەکە ناوی بریندارەکان ئاشکراناکه‌ن لە ترسی تۆڵەکردنەوەی تەحریر شام لەدژی بریندارەکان و خێزانەکانیان".

مەعتوق، کە ئامادەبوو لەو ناوچەیەی تەقەکردنەکە لێی روودا، وتی توڕەیی باڵیكێشاوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچەیەدا بەهۆی رووداوەکەوە.

خەڵکەکە بەتایبەت توڕەبوون دوای ئەوەی هەندێك لە ریشسپییانی ناوچەکە هەوڵیاندا پەیوەندی بگرن لەگەڵ تەحریر شام تا کۆتایی بهێنن بە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ مەدەنیەکان، به‌ڵام تەنیا وەڵامی گروپه‌كه‌ ئەوەبوو کە ئەم کارانە پشتیانبه‌ستووه‌ بە "فەتوا"یەك کە لەلایەن گروپەکەوە دەرکراوە.

مەعتوق کە گوێبیستی تۆماری دەنگی بڕیارەکە بووە وتی ئەم فەتوایە، کە لەلایەن یەکێك لە بەناو بەرپرسەکانی شەریعەی گروپەکەوە دەرکراوە بەناوی ئەبو یەقزان میسری، داوادەکات "لە سەری ئەوکەسانە بدرێت" کە دژایه‌تی گروپەکە دەکەن.

وتی ئەمە یەکەم جار نیە کە تەحریر شام لەگەڵ خەڵکی ئەتاریب پێکدادەدات، ئاماژەی کرد بەوەی هەرچەندە لە رابردوودا ناکۆکی دروستبووە، ئەمە یەکەم جار بووە کە گروپەکە راستەوخۆ تەقەی لە مەدەنیەکانی ناوچەکە کردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500