هاوڵاتیانی سوریا هەینی (15 ئازار) یادی هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشیان کردهوه دژ بە رژێمی دەسەڵاتدار بە زنجیرەیەك لە گردبوونەوە و چالاکی.
خوێندکارانی زانکۆ و چالاکوانان گردبوونەوە لە سهرانسهری وڵاتدا بۆ هەڵکردنی ئاڵای شۆڕشی سوریا و چڕینی گۆرانی و دروشمهكانی شۆڕش.
لەنێویاندا گردبوونەوەیەك بوو لە شاری دەرعا، کە ئێستا لەلایەن رژێمەوە کۆنترۆڵکراوە دانەیەکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب بوون، کە ئاڵای شۆڕشیان بەرزکردەوە هەرچەندە ماوەیەکە لەلایەن تەحریر شامەوە قەدەغەکراوە.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب و چالاکوانان ئاهەنگێکی "کورت"یان گێڕا لە هەشتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی سوریادا.
ئاڵای شۆڕشیان هەڵکرد، کە تەحریر شام قەدەغەیکردووە و گۆڕیوێتی بە ئاڵای خۆی، ههروهها بەڕیز راوەستان بهجۆرێك كه وشهی سوریا و ژمارە 8یان به ئینگلیزی پێكهێنا.
هەندێك خوێندکار قسەیانکرد کاتێك ناوی ئەو کەسانەیان هێنا کە ژیانیان بۆ ئەو مهسهلهیه لەدەستداوە، لەنێویاندا مەدەنیەکان و چالاکوانان و چەکداران.
وتی: "ئەوانیدی ئازایانە ئاماژەیانکرد بەوەی شۆڕش دزرا لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە، کە چالاکی شۆڕشگێڕانەیان ئیفلیجکرد بەو کوشتن و دەستبەسەرکردنانەی ئەنجامیان دەدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ژێردەستی تەحریر شامدا."
چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مهسالمه بە دیارونای وت دانیشتوانی شارەکە سەرسامبوون بە بینینی ژمارەیەکی زۆر چالاکوان و لاو کە گردبوونەوە لە شارەکە بۆ یادکردنەوەی هەشتەمین ساڵیادی شۆڕش.
وتی هەنگاوەکە "کردەیەکی بێسنوور بوێرانە بوو"، بەهۆیدۆخی هەنوکەی بارگژی لە شارەکە و ناوچەکەدا، لەنێویاندا هێزەکانی رژێم و دانیشتوان بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئابوری و نەبوونی خزمەتگوزاری حکومی وکێشەکانی دیکەوە.
ئەمەش پێشێلکردنی ئەو رێکەوتنانە لەخۆدەگرێت لەلایەن رژێمەوە کە دەبوونە هۆی ئاشتەوایی، هەڵوەشانەوەی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رادەستکردنەوەی چەکەکانیان.
مەسالمە وتی هێزە ئەمنیەکان هەوڵیاننەدا خۆپیشاندانەکان بڵاوەپێبکەن لە ترسی ئەوەی دۆخەکە پەرەبسێنێت و لە دەوروبەری ئەو ناوچەیە جێگیربوون کە ئاهەنگی لێکرا و چاودێری ئەوانەیان كرد کە ئامادە بوون و وێنهیان گرتن.