هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

فراوانخوازی تەحریر شام لە باکوری سوریا توڕەیی خەڵکی بەدوادادێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەك كه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە ئەندامانی تەحریر شام نیشاندەدات لەسەر ئاڵای شۆڕشی سوریا راوەستاون. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وێنەیەك كه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە ئەندامانی تەحریر شام نیشاندەدات لەسەر ئاڵای شۆڕشی سوریا راوەستاون. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چالاکوانێکی ناوچەکە وتی هەوڵەکانی ئەمدواییەی تەحریر شام بۆ فراوانکردنی ناوچەکانی ژێردەستیلە چەند بەشێکی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما و حەلەب رووبەڕووی بەرگریی جەماوەریی بۆتەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت ماوەیەکە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە چەکدارانی لایەنە رکابەرەکانی لە ناوچەکە دەردەکات و بەدوای ئەو کەسانە دەکەوێت کە دژینی بە لیستێك ناو کە خۆی دیارییکردووە.

وتی به‌شێوه‌یه‌كی بەرفراوانره‌تكردنه‌وه‌ی جەماوەری دژی تەحریر شامبه‌رده‌وامه‌ لە کەنارەکانی دەرەوەی پارێزگای ئیدلیب و خۆرئاوای حەما.

وتی بەڵام ئەمە شتێکی نوێ نیە و ئاماژەیکرد بەوەی دانیشتوانی ناوچەکە ناڕەزاییان دەربڕیوە لەدژی ئەو ئایدۆلۆژیا توندڕەوەی هه‌ر لە دروستبوونیەوە دەستیكردووه‌ بە بڵاوکردنەوەی، سەرەتا وەك بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە و ئینجا لەڕێی یەکگرتن و گۆڕینی ناوی بە تەحریر شام.

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوخۆیی لە دەوروبەری خۆرئاوای گوندنشینی حەلەب ئامادەی کۆبوونەوەیەك دەبن کە لەلایەن تەحریر شامەوە بانگهێشت کرابوون و پێیانوترابوو هیچ بڕیارێك دەرنەکەن بەبێ پرسکردنی پێشتر بە هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوخۆیی لە دەوروبەری خۆرئاوای گوندنشینی حەلەب ئامادەی کۆبوونەوەیەك دەبن کە لەلایەن تەحریر شامەوە بانگهێشت کرابوون و پێیانوترابوو هیچ بڕیارێك دەرنەکەن بەبێ پرسکردنی پێشتر بە هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی توڕەییەکی بەرفراوان هەیە دەربارەی سووربوونی تەحریر شام بۆ دەرکردن و دوورخستنه‌وه‌ی چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە کە دژی ئەون.

وتیشی کارە دڕەندەکانی لەکاتی شەڕدا، کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشكنین لەخۆدەگرێت بە تەقەی هەڕەمەکیەوە، وایکردووە لەنێو مەدەنیەکاندا جەماوەری نەبێت لەو ناوچانەی هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان دەدات.

عەساف وتی تەحریر شام ئاگادارە لەو توڕەییە جەماوەرییەی لەدژی هەیە و ماوەیەکە هەوڵیدەدات بەری پێبگرێت بە گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ کەسایەتیه‌ بەناوبانگه‌كانی ئەو ناوچانەی کە ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون لە خۆرئاوای حەلەب.

وتیشی ئەم کۆبوونەوانە ئەنجامدراون لەڕێی هەڕەشەی راستەوخۆوە بەوەی ئاکامی خراپی دەبێت گەر خەڵکی ناوچەکە هەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بدەن.

وتی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە "فەرمانی بە ئەنجومەنە خۆجێیەکان کردووە کە بەردەوامبن لە کاریان، بەڵام قەدەغەی کردووە هیچ بڕیارێك بدەن بەبێ پرسی پێشتری نوێنەرەکانی تەحریر شام لەو ناوچە یان ئه‌و شارۆچکانەی لەلایەن ئەنجومەنە خۆجێیەکانەوە ئیدارە دەکرێن".

وتی ئەنجومەنە خۆجێیەکانیش رێنماییان پێدراوە کە ئامادەکاری بکەن بۆ چوونەژێر دەسەڵاتی بەناو حکومەتی رزگاریی گروپەکە.

بارگرژی لەسەر سوتاندنی ئاڵا

عەساف وتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پڕبوون لە چالاکی دژی تەحریر شام لەوکاتەوەی بڵاوبووه‌وە کە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لیستێکی لە ناوی رکابەرانی کۆکردۆتەوە تا بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەدوویان بكه‌وێت.

وتی تەحریر شام ئاڵای شۆڕشی سوریاشی قەدەغەکردووە وگۆڕیوێتی بە هی خۆیوەك لە ناوچەکانی دیکەی ژێردەستیدا ئەنجامیداوە کە پێش شەڕەکانی ئەمدواییە لەژێردەستیدا بوون.

وتیشی: "وێنەیەك کە ئەندامانی تەحریر شام نیشاندەدات کە لەسەر ئاڵای شۆڕشی سوریا راوەستاون و دانەیەکی دیکە کە نیشانیدەدات ئاڵاکە دەسوتێنن بووە هۆی سەرکۆنەکردنیان لەلایەن مەدەنی و چالاکوانەکانەوە."

عەساف وتی: "دۆخی دێهاته‌كانی ئیدلیب زۆر هەستیارە بەهۆی سووربوونی گروپەکە لەسەر چوونە ناو شاری مەعەرەت نوعمانەوە."

وتی لاوانی ناوچەکە، لەگەڵ ئەندامانی گروپە چەکدارەکانی دیکە تەواوی رێگەکانیان بڕیوە کە دەچنە نێو شارەکەوە لە ئامادەکاریدا بۆ شەڕێکی تووند، لە دۆخێکدا گەر گروپەکە بڕیاربدات بە هێز بچێتە شارەکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500