رژێمی سوریا بەردەوامدەبێت لە دزیکردن لە خەڵکی سوریا بەگوێرەی دەرکردنی یاسایەک و بڕیارێک کە رێی پێدەدات دەستبگرێت بەسەر سەروەت و سامانەکانیاندا، پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت.
وتی ئەنجومەنی خەڵك له سوریا بەمدواییانە بڕیارێکی دەرکرد کە دەسەڵاتی ئەوە بە رژێم دەدات دەستبگرێت بەسەر سەروەت و سامانی ئەو کەسانەدا كه خزمەتی سەربازییان پشتگوێخستووە کە بە "خزمەتی ئاڵا" ناسراوە.
ههرمواكردنهوهی یاسای خزمەتی ئاڵا (ماددەی 97، پەرەگرافی E، له یاسای ژمارە 30 ساڵی 2007)، دەسەڵات دەبەخشێت بە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ئەو پیاوانەی لە سەرووی تەمەنی 40 ساڵیدان و بەجێهێنانی خزمەتی ئاڵا پشتگوێدەخەن.
بەسام وتی لە دۆخێکدا ئەگەر سەروەتەکە هێندە نەبوو کە بتوانرێت بڕی 8,000 دۆلار باجی دادگای پێبدرێت، بڕیارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانی ژن و منداڵەکانیاندا بۆ دانی ئەو بڕە پارەیە.
ناوبراو وتی دەیان هەزار سوری خزمەتی ئاڵایان بەجێنەگەیاندووە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ژمارەیەکی زۆریان لەلایەن رژێمەوە داواکراون بەهۆی رۆڵیان لە ئۆپۆزسیۆندا، یان لە دەرەوەی وڵاتن یاخود لە نێوخۆی سوریادا ئاوارەن.
وتیشی هەر کە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان ئامادەدەبن ئەگەری زۆری هەیە دەستگیربکرێن.
بەئامانجکردنی نەیارانی رژێم
وتی: "زۆربەیان ناتوانن باجەکە بدەن بەهۆی خراپیی دۆخی دارایی و ئابورییانەوە، کەچی هێشتا بڕیارەکە لەگەڵ دزینی تەواوەتی موڵکوماڵی ئەو سوریانەدایە کە دژایەتی رژێم دەکەن. "
وتیشی بەشێکی دانیشتوان بەهۆی بڕیارەکەوە دەکرێنە ئامانج و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بڕیارەکە پاڵپشتی یاسایی بە رژێم دەبەخشێت بۆئەوەی دەستبگرێت بەسەر موڵکوماڵەکانیاندا لە چەندین ناوچەی سەرەکیدا.
بەسام وتی ئەمە بەشێکە لە پلانی رژێم بۆ گۆڕینی جوگرافیای ناوچەکە لەڕێی چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی دیاریکراوهوه لە خەڵکە رەسەنەکەی و جێگرتنەوەیان بە لایەنگرانی و پەیوەندیدارانی سەر بە سوپای پاسداران.
بەسام وتی بەیاننامەکان و کردوەکانی رژێم پێچەوانەی یەکترین.
وتی لەلایەکەوە، جەخت لە ئەنجامدانی خزمەتی زۆرەملێ دەکاتەوە کە داواکارییەکی سەرەکییە لەو ناوچانەی رێکەوتننامەی هێورکردنەوەیان لێ واژۆکراوە، لەلایەکی تریشەوە لەهەمانکاتدا باجی بەشدارینەکردن پهسهنددەکات.
وتیشی سەپاندنی ئەو باجانە رێ بە کۆکردنەوەی بڕەپارەیەکی زۆر دەدات و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە داوادەکات بڕەپارەکە بە دۆلار بدرێت نەک بە لیرەی سوری.