هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

سوریا دەستدەکات بە روخاندنی گەڕەکێکی رۆخی دیمەشق

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

قابون کە گەڕەکێکی رۆخی رۆژهەڵاتی دیمەشقە و جاران قەڵای ئۆپۆزسیۆن بوو ئێستا دەڕوخێندرێت. [خاوەنی وێنە: محەمەد به‌یك]

قابون کە گەڕەکێکی رۆخی رۆژهەڵاتی دیمەشقە و جاران قەڵای ئۆپۆزسیۆن بوو ئێستا دەڕوخێندرێت. [خاوەنی وێنە: محەمەد به‌یك]

رژێمی سوریا دەستیکردووە بە پرۆسەی گۆڕانکاری دیموگرافی لە گەڕەکەکانی رۆخی دیمەشق، چالاکوانێکی سوری بە دیارونای وت.

چالاکوان محەمەد به‌یك وتی لە گەڕەکی قابونی رۆخی رۆژهەڵات، کە پێشتر قەڵای ئۆپۆزسیۆن بوو، پرۆسەیەکی بەرفراوان بۆ روخاندن دەستیپێکرووە.

بە دیارونای وت قابون دوای رێکەوتنێکی ئەم دواییانە رادەستی رژێم کرایەوە و بە تەواوی خاڵییە لە دانیشتوانەکەی.

به‌یك وتی ماوەیەك لەمەوبەر دەزگاکانی حکومەتی سوریا دەستیانکرد بە چۆڵکردنی گەڕەکی قابون، لە کارگەکانەوە دەستیانپێکرد کە چەندین دەیە بوو کاریاندەکرد و دواتر چوونە سەر ماڵە تایبەتەکانی دانیشتوانەکە.

کارەکانی روخاندن هەموو بینا و شوێنە بازرگانییەکان دەگرێتەوە لە گەڕەکی قابون لە رۆخی رۆژهەڵاتی دیمەشق. [خاوەنی وێنە: محەمەد به‌یك]

کارەکانی روخاندن هەموو بینا و شوێنە بازرگانییەکان دەگرێتەوە لە گەڕەکی قابون لە رۆخی رۆژهەڵاتی دیمەشق. [خاوەنی وێنە: محەمەد به‌یك]

ئەمەیان بە بەهانەی پلانی نوێ و پاکردنەوەی ناوچەکە لە بینای بێپلان دروستکراو ئەنجامدا دوای یاسای نوێکردنه‌وەی شار كه‌ ناسراوه‌ بە فەرمانی 10، کە بە تێروتەسەلی باس لە پلانە نوێکان دەکات بۆ رێکخستنەوەی ناوچەی دیمەشق.

فەرمانی 10 رێده‌دات بە حکومەت دەستبگرێت بەسەر موڵکی تایبەتدا و زۆنی گەشەپێدان دروستبکات و قەرەبووی خاوەن موڵکەکان بکاته‌وه‌ بە پێدانی پشك لە پرۆژە نوێکاندا.

بەڵام شارەزایانی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە لە سوریا پڕه‌ لە پێشێلکاری.

دەڵێن ئەگەر زەویەکانیان بەشێك بێت لە پرۆژە نوێکان، خاوەندارەکان دەرئەنجام موڵکەکانیان لەدەستدەدەن و دەبێت بە رێکاری ئیداری ئاڵۆزدا تێپه‌ڕن لە کاتێکی خێرای دیاریکراودا بۆئەوەی پشکیان پێبدرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە خاوەنه‌كان زۆربەیان ئاوارەبوون و دۆكیومه‌نته‌كانیان لێ ونبووە و لەڕووری داراییشەوە رووبەڕووی تەنگوچەڵەمەی سەخت بوونەتەوە، یان ره‌نگه‌ لەکاتی خۆیدا ئاگادارنەبن لەوەی پێویستە چیبکەن.

'ستراتیژییەکی روون'

بەگوێره‌ی به‌یك، داخستنی کارگەکان و هەرێمەکانی پیشەسازی و شوینەکانی کارکردن ستراتیژییەکی روونە بۆ لەناوبردنی دوا سەرچاوەی بژێوی دانیشتوانی ناوچەکە.

وتی؛ "خاوەنەکانی کارگە و شوێنەکانی کار قەربوو نەکراونەتەوە."

وتی خاوەنی کارگە سەرەکییەکان داوایانلێکراوە بگوێزنەوە بۆ ناوچەی پیشەسازی عەدرا کە له‌وپه‌ڕی رۆژهەڵاتی دیمەشقە، کەچی پێیانوترا پێویستە پارەی ئەو زەوییە بدەن کە دەکرێت کارگە نوێکەیانی لەسەر دروستبکه‌ن.

وتیشی: "ئەمەش لە کاتێكدایە نرخی زەوی زۆر زیاترە لە توانای زۆربەی پیشەوەرەکان." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ رژێم بەڕوونی هەوڵدەدات "هەموویان لە ناوچەکە دووربخاته‌وه‌ لەڕێی ئەو مەرجە مەحاڵانەوە".

بۆ دانیشتوانە مەدەنیەکەش، به‌یك وتی هەموویان پێیان چۆڵکرا، بەڵێنی ئەوە درا پشکی داراییان پێبدرێت وەك قەرەبووی زەویەکانی موڵەکانیانیانی لەسەربوون.

وتی: "ئەمە وایکرد زۆر کەس موڵکەکانیان بە پارەیەکی کەم بفرۆشن بۆئەوەی بە دەستی بەتاڵ نەیەنە دەرەوە لە ئەگەری بڕیاری رژێم بۆ دەستبەسەراگرتنی موڵکەکانیان."

وتیشی رژێم رەوشەکەی قۆستەوە. هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ لایەنگرانی رژێم زۆربەی موڵکەکانیان کڕی بە هەرزان و دواتر بە دەزگاکانی رژێمیان فرۆشتنەوە.

به‌یك وتی روخاندنی گەڕەکی قابون بەتەواوی دەستیپێکردووە و دواتر لەسەر پلانێکی نوێی دیمۆگرافی رژێم دروستدەکرێتەوە، بەگوێره‌ی ئەو پلانەش تەنیا لایەنگرانی رژێم لەو گەڕەکە نیشتەجێدەبن.

وتیشی کۆمپانیا سوری و ئێرانییەکان بوونیان لە ناوچەکە هەیە و ئەوان شارە نوێکە دروستدەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەیئەو گروپانەش کە سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانن لەوێ نیشتەجێدەکرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500