هێزه‌كانی سوپای عێراق چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت له ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگریدا پێنجشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) له باكوری ناوچه‌ی حه‌مرین، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سوپا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ئه‌نجامدا له زنجیره چیاكانی حه‌مرین له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌وێ ئه‌بو عوسمان سهنجارییان كوشت، كه تیرۆریستێكی مه‌ترسیداری داعش بوو."
چه‌كداره‌كه كوژرا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بۆ له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی داعش له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه.
ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە چەکدارێکی تر، تالیب جەرو عیزاوی و چوار لە یاریده‌ده‌ره‌كانی لە هەمان ناوچە کوژران.